ڕوونكردنه‌وه‌و هۆكاری ئه‌و خواردنانه‌ی كه پێویسته نه‌درێت به منداڵی ساوا *كۆمه‌ڵێك خۆراك پێویسته نه‌درێت به منداڵی ساوا تا ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵ یان گه‌وره‌تر، ئه‌ویش له‌به‌ر هۆكاری جیاواز كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
1-هه‌نگوین: هه‌رچه‌نده خۆراكێكی زۆر ته‌ندروست و باشه، به‌ڵام نابێت تا دوای یه‌ك ساڵ به‌هیچ جۆرێك بدرێت به منداڵ له‌به‌ر ئه‌گه‌ری توشبوون به جۆرێك له ژه‌هراویبوونی خۆراك له ساوادا. 2-هێلكه‌ی نه‌كوڵاو به باشی: زه‌ردێنه‌كه‌ی نابێت بدرێت به منداڵی كه‌متر له یه‌ك ساڵ، له‌به‌ر ئه‌گه‌ری توشبوون به به‌كتریای سالمۆنێلا. 3-په‌نیری كوردی و هه‌موو جۆره په‌نیرو به‌رهه‌مێكی شیر كه شیره‌كه‌ی باش نه‌كوڵابێت له‌به‌ر ئه‌گه‌ری توشبوون به به‌كتریای لستریا. 4-ترێ و مێوژ: له‌به‌ر ئه‌گه‌ری خنكان و گیرانی هه‌ناسه. 5-سه‌وزه‌و میوه به‌ساغی، زۆر گرنگه زۆر جوان بشۆرێته‌وه‌و بكرێت به له‌تی بچوكه‌وه یان بدرێت له ڕنه تا دوو ساڵ. 6- مایۆنیزو كرێمی كێك، چونكه هێلكه‌ی نه‌كوڵاوی تێدایه. 7- شۆربای حازركراو، چونكه خوێی زۆر‌و مادده‌ی حافزه‌ی تێدایه. 8- چه‌ره‌س، له‌به‌ر ئه‌گه‌ری خنكان و گیرانی هه‌ناسه، كه‌ره‌ی فستقی سودانی حه‌ساسیه‌ت دروستده‌كات. 9- شیری مانگا، چونكه ڕیخوڵه‌ی منداڵی ساوا توانای هه‌رسكردنی نیه. 10- ماسی ناو حه‌وز له‌به‌ر ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه، ئه‌مجۆره خواردن و خواردنه‌وه هه‌وڵبده منداڵه‌كه‌ت نه‌یخوات تا بتوانیت ئه‌گه‌ر له یه‌ك ساڵ گه‌وره‌تریش بێت، تا دره‌نگترو كه‌متر بیخواته‌وه باشتره، چونكه بۆ مرۆڤی گه‌وره‌ش زیانی زۆره.
*چپس، چونكه كانزاو ڤیتامینی پێویستی تێدا نیه‌و مادده‌ی حافزه‌و چه‌وری زیانبه‌خشی زۆر تێدایه، وا له منداڵ ئه‌كات خۆراكه به‌سووده‌كان نه‌خوات چونكه هه‌ست به تێری ئه‌كات.
*خواردنه‌وه گازییه‌كان. *چاو قاوه، چونكه ناهێڵێت مادده‌ی ئاسن هه‌ڵبمژرێت و خه‌وی تێكده‌دات. *خواردنی قوت‌و، چونكه كانزاو ڤیتامینی پێویستی تێدا نیه‌و مادده‌ی حافزه‌و چه‌وری زیانبه‌خش و خوێی زۆر تێدایه. *شیری بێ چه‌وری، چونكه كانزاو ڤیتامینی پێویستی تێدا نیه‌و مادده‌ی حافزه‌ی تێدایه. *شیرینی، وه‌ك كێك و پسكیت و جێلی بۆن له‌به‌ر كلۆربوونی ددان. خاك س: د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی ئه‌ندامی كۆلیژی ئه‌مریكی بۆ زانستی خۆراك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure