ده‌نگه به‌رزه‌كان ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م توانایی بیستنمان تێكبده‌ن. توێژه‌ران له زاكۆی لینكۆپینگی سوید میكانیزمێكیان ئاشكرا كردووه كه ڕوونیده‌كاته‌وه بۆچی ئه‌م شته ڕووده‌دات. ئه‌ندرێس فریدبێرگێر به‌رپرسی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت "زۆربه‌ی خه‌ڵكی پاش بیستنی ده‌نگێكی زۆر به‌رز هه‌ستده‌كه‌ن كه كێشه‌ی بیستنیان هه‌یه یان گوێیان سڕبووه. دوای كاتێكی كه‌م توانایی بیستنیان ئاسایی ده‌بێته‌وه. پێكهاته‌یه‌كی بچوك له‌ناو قه‌پیلكه (cochlea)ی گوێچكه‌دا، ده‌ورێكی گرنگی له‌م پرۆسه‌دا هه‌یه وه‌ك پاشه‌كه‌وتكه‌رێكی یۆنه‌كانی كه‌له‌سیۆم كارده‌كات. یۆنه‌كانی كه‌له‌سیۆم لێره‌دا ده‌بنه هۆی ڕێكخستنی ئه‌ركی خانه هه‌سته‌وه‌رییه‌كان". یۆنه‌كانی كه‌له‌سیۆم، ئه‌تۆمی كه‌له‌سیۆمن كه بارگه‌ی پۆزه‌تیڤیان هه‌یه‌و ده‌ورێكی گرنگ له كرداری بیستندا ده‌بینن. گۆڕینی شه‌پۆله‌كانی ده‌نگ به پاڵسی ده‌ماری له به‌شی گوێچكه‌ی ناوه‌كیدا ڕووده‌دات كه به cochlea ناسراوه‌و شێوه‌ی وه‌ك شه‌یتانۆكه وایه. ئه‌م به‌شه‌ی گوێچكه، زۆر خانه‌ی هه‌سته‌وه‌ری تێدان كه ده‌نگه‌كان ده‌ناسنه‌وه‌و سیگناڵه‌كان به‌رهه‌مده‌هێنن و ده‌یاننێرن بۆ مێشك. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure