11/3/2019 10:40 AM

مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان ده‌توانن ته‌ندروستی دڵ ده‌ستنیشان بكه‌ن

چاودێرێكی دڵ كه‌ له‌سه‌ر مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان به‌كاردێت ده‌توانێت پێنج به‌رامبه‌ر خێراتر له‌ تاقیكردنه‌وه‌ ستاندارده‌كان كێشه‌كانی ڕیتمی لێدانی دڵ ده‌ستنیشان بكات.

به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژی بۆ حاڵه‌ته‌كانی فریاكه‌وتن ده‌بێته‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی كات و پاره‌. ساڵانه‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌هۆی دڵه‌كوته‌وه‌ سه‌ردانی به‌شه‌كانی فریاكه‌وتن ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه‌ له‌ڕاستیدا دڵه‌كوتێ نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كی جددی دڵ بێت.

ئه‌م ئامێره‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌ی كه‌ تازه‌ دروستكراوه‌ به‌ پشته‌وه‌ی ته‌له‌فۆن یان ته‌بلێته‌وه‌ ده‌لكێت و هه‌ركاتێك نه‌خۆشه‌كه‌ هه‌ستیكرد كه‌ كێشه‌ی دڵی هه‌یه‌ چالاكی ده‌كات. ئه‌نجامی ئامێره‌كه‌ ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ بنێردرێت بۆ دكتۆرێك.

 له‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا دوای به‌كارهێنانی ئامێره‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 90 ڕۆژ، ده‌ركه‌تووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئامێره‌كه‌ به‌كارده‌هێنن به‌شێوه‌ی مامناوه‌ندی له‌ ماوه‌ی 9.5 ڕۆژداو به‌ڕێژه‌ی 56% كێشه‌كه‌یان ده‌ستنیشان كراوه‌. له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سانه‌ی چاودێری ستانداردیان به‌كارهێناوه‌ له‌ ماوه‌ی 43 ڕۆژداو ته‌نیا 10%یان حاڵه‌ته‌كه‌یان ده‌ستنیشان كراوه‌. هه‌روه‌ها ئه‌م ئامێره‌ نرخی هه‌ر ده‌ستنیشانكردنێكی 900 یۆرۆ كه‌مكردووه‌ته‌وه‌.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved