توێژه‌ران له زانكۆی مه‌ریله‌ند مێكانیزمێكیان خسته‌به‌ر توێژینه‌وه‌یه كه له‌ڕێگه‌یه‌وه ئه‌ندرۆجینه‌كان –سترۆیدی ڕه‌گه‌زی نێر- ده‌بنه هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی مێشك. توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن مارگارێت مهككارسی له فه‌رمانگه‌ی ده‌رمانسازی ئه‌نجامدراوه‌و یارمه‌تی تویژه‌ران ده‌دات كه جیاوازی هه‌ڵسوكه‌وتی ژنان و پیاوان ڕوونبكاتهوه. توێژینه‌وه‌كه كه له جورناڵی نۆرۆندا بڵاوبووه‌ته‌وه به شوێن میكانزیمكیدا ده‌گه‌ڕێت تاوه‌كو بزانێت چۆن ئه‌ندرۆجینه‌كان، سترۆیدی ڕه‌گه‌زی نێرینه، له‌ناو مێشكی جرجه نێره‌كاندا ده‌بنه هۆی جیاوازی هه‌ڵسوكه‌وتی نێره‌كان وه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتی توندتر‌و توندوتیژی. مهككارسی ده‌ڵێت "پێشتر ده‌مانزانی كه مێشكی نێره‌كان و مێیه‌كان جیاوازی هه‌یه‌و ده‌مانزانی كه بڕی تێستۆسترۆن له مێشكی مرۆڤه‌كان و كرتێنهرهكاندا ده‌بێته هۆی جیاوازی به‌ڵام نه‌مانده‌زانی كه چۆن تێستۆسترۆن ئه‌م جیاوازییه دروستده‌كات". هۆكارێكی سه‌ره‌كی جیاوازییه‌كانی هه‌ڵسوكه‌تی ژنان و پیاوان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژماره‌ی خانه‌ی تازه له‌دایكبوو (newborn cells) له به‌شێكی تایبه‌تی مێشكدا به ناوی ئامیگدالا كه ئه‌و به‌شه به‌رپرسه له كۆنترۆڵی هه‌سته‌كان و هه‌ڵسوكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخست كه پیاوان ژماره‌یه‌كی كه‌متر له‌و خانانه‌یان هه‌یه چونكه به شێوه‌یه‌كی چالاكانه له‌لایه‌ن خانه‌كانی به‌رگرییه‌وه له به‌ین ده‌برێن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure