11/3/2019 03:30 PM

کتێبخانەی مامۆستا (ئیبراهیم ئەحمەد) کرایەوە

 

لە مەراسیمێکی تایبەتدا بەئامادەوبوونی (شاناز ئیبراهیم ئەحمەد)و (هەتاو ئیبراهیم ئەحمەد) و (د . محەمەد سابیر) و مامۆستایان و خوێندکارانی ئامادەیی (کاردۆخی کوڕان) کتێبخانەی نوسەرو سیاسەتمەدار مامۆستا (ئیبراهیم ئەحمەد) کرایەوە.

ڕۆژی ١٠/٣/٢٠١٩ کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جلی کوردیدا و بۆیادی و بیرەوەری بیرمەندی کورد و نوسەری لێهاتوو خەباتگێڕی کوردایەتی مامۆستا ( ئیبراهیم ئەحمەد) لەشاری سلێمانی کتێبخانەیەکی تایبەت بەناوی ئەم کەڵە نوسەر و بیرمەندە کرایەوە، بەهەرسێ زمانی ( کوردی ، عرەبی ، ئینگلیزی) سەرچاوەی جۆراو جۆر لە خۆ دەگرێت
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد / سەرپەرشتیاری ئەم پرۆژەیە سەبارەت بەکردنەوەی ئەم کتێبخانەیە بە سایتی خاکی وت:
ئەم کتێبخانەیە لەئامادەیی کاردۆخی کوڕان دروستکراوە پێشتر قوتابخانەکە خۆی هەیبووە بەڵام ئێمە ئەمساڵ  لەم ڕۆژەدا ئەم بەشەمان لە قوتابخانەدا زیاد کرد بەناوی مامۆستا ( ئیبراهیم ئەحمەد ) ، تەواوی پێداویستییەکانمان بۆ دابین کردو بەدرێژایی 15 مەترو بەپانی 12 مەتر هەروەها وتیشی:
من وەک نوسەرێک کە مامۆستایشم لەو قوتابخانەیە سەرپەرشتی پرۆژەکەم کردو لینکێکی سیاسیم بۆ دروست کرد کە لەداهاتووشدا کچەکانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد هاوکاری کتێبخانەکە بکەن.


خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved