توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له ئه‌مریكا ده‌ریده‌خات ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌كێشن مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كان دڵ له‌و كه‌سانه زیاتره كه به‌كاریناهێنن. ڕێژه‌ی وه‌ستانی دڵ له‌و كه‌سانه‌دا كه جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌كارده‌هێنن 34% زیاتره له كه‌سانی تر. به‌كارهێنه‌رانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی مه‌ترسی نه‌خۆشی خوێنبه‌ره‌كانیان 25% و ئه‌گه‌ری توشبوونیان به خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ 55% زیاتره. مۆهینده‌ر ڤیندهیاڵ له قوتابخانه‌ی پزیشكی زانكۆی كانزاس ده‌ڵێت "تائێستا زانیارییه‌كی كه‌م له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌به‌رده‌ستدایه. ئه‌م زانیارییه‌ی به‌ده‌ستهاتووه بانگێكه بۆ هۆشیاربوونه‌وه‌و هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی خێرا له به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنیدا". تائێستا زانیارییه‌كی ته‌واو له‌سه‌ر مه‌ترسی ئه‌م جگه‌رانه له‌به‌رده‌ستدا نییه چونكه ته‌نها چه‌ند ساڵێكه هاتوونه‌ته ناو بازاڕ. جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی مه‌ترسی دروستكردنی شێرپه‌نجه‌ی نییه وه‌ك ئه‌و هۆكارانه‌ی له توتندا ده‌بنه هۆی دروستبوونی شێرپه‌نجه. به‌ڵام به‌هه‌مانشێوه‌ی جگه‌ره‌ی ئاسایی به‌كارهێنه‌ران خووی پێده‌گرن چونكه نیكۆتینی تێدایه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بۆ یه‌كه‌مجاره كه مه‌ترسی ئه‌م جگه‌رانه له‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵ ده‌رده‌خات. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure