ئه‌گه‌ر به زمانێكی زینده‌ناسی قسه‌بكه‌ین، چه‌وری شتێكی زیانبه‌خش نییه. ترشه چه‌ورییه‌كان ئه‌و پێكهاته مۆلكیولییانه‌ن كه چه‌وری له‌ش پێكده‌هێنن، بۆ دروستبوونی دیواری خانه‌كان و پاشكه‌وتی وزه زۆر گرنگن. ئێستا توێژه‌رانی زانكۆی ڕاكفێلر پرۆتینێكیان ده‌ستنیشان كردووه كه دیاری ده‌كات چۆن ئه‌و مۆلكیولانه دروستده‌بن و به‌كاردێن. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له چاره‌سه‌ری هه‌ندێك نه‌خۆشی وه‌ك شه‌كره، له‌كاركه‌وتنی جگه‌رو نه‌خۆشییه مێتابۆلیكه‌كانی دیكه‌دا گاریكه‌ری ببێت. هه‌رچه‌ند خانه ته‌ندروسته‌كان به‌ڕاده‌ی پێویست ترشه چه‌ورییه‌كان به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام ڕێژه‌ی زۆری ئه‌م مۆلكیولانه ده‌توانێت مه‌ترسیدار بێت. له‌م توێژینه‌وه نوێیه‌دا پرۆتینێك به ناوی CHP1 ده‌ستنیشان كراوه كه قۆناغه‌كانی گۆڕانی ترشه چه‌ورییه‌كان بۆ گلیسێرۆلیپیده‌كان (فۆرمی بوونی چه‌وری به وزه) چالاك ده‌كات. توێژه‌ران هیواداران ئه‌و ده‌رمانه‌نه‌ی كه له‌گه‌ڵ پرۆتینی CHP1 به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون، رێگه له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری بگرن و یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه له‌به‌رده‌م مه‌ترسی ترشه چه‌ورییه‌كاندان. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure