12/3/2019 09:38 AM

رۆما سەركەوتنی زەحمەتی تۆمار كرد

لە كۆتا یاری هەفتەی 27 ی خولی سێریا ئەی ئیتاڵی سەركەوتنێكی زەحمەتی بەسەر یانەی ئیمبۆڵی تۆمار كرد .


یانەی رۆما بە دوو گۆڵ بەرامبەر كۆڵێَك سەركەوتنی تۆمار كرد كە گۆڵەكانی یارییەكە هەریەكە لە ستیفن شەعراوی و پاتریك سیك بۆ رۆمایان تۆمار كرد و تاگە گۆڵی ئیمبۆلی خوان جیسیز لە یانەی رۆما بە هەڵە لەخۆیانی تۆماركرد .


بەو بردنەوەیەش یانەی رۆما خاڵەكانی بەرز كردەوە بۆ 47 خاڵ لە ئێستادا لە پلەی پێنجەمی خولەكە دەبینرێت.


وەیانەی ئیمبۆلی خاڵەكانی لە 22 خاڵدا وەستاو لە پلەی 17 ی خولەكە وەستاوە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved