12/3/2019 09:39 AM

هۆكاره‌كانی ئازاری لووله‌ی میز له‌ ژنان و پیاواندا چین؟

لووله‌ی میز به‌شی خواره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی میزكردن پێكده‌هێنێت. بۆرییه‌كه‌ كه‌ میز له‌ میزه‌ڵدانه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی له‌ش ده‌بات.

هه‌ندێكجار لووله‌ی میز هه‌وده‌كات و ئازاری هه‌یه‌، لێره‌دا باس له‌ دوو هۆكاری ئازاری لووله‌ی میزو چاره‌سه‌ره‌كانی ده‌كه‌ین:

*هه‌وكردنی ڕێچكه‌ی میز:
هه‌وكردنی ڕێكچه‌ی میز ده‌توانێت سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كۆئه‌ندامی میزكردن وه‌ك لووله‌ی میز، میزه‌ڕۆ، میزه‌ڵدان و گورچیله‌كان بخاته‌ ژێر كاریگه‌رییه‌وه‌. ئه‌وه‌ش كاتێك ڕووده‌دات به‌كتریاكان له‌ كۆڵۆن یان كۆمه‌وه‌ بچنه‌ لووله‌ی میزكردنه‌وه‌. نیشانه‌كانیشی بریتین له‌: میزكردنی خێرا خێرا، ئازارو كزانه‌وه‌ی كاتی میزكردن، ئازاری لووله‌ی میز، بۆنی توندی میز، خوێناوی بوونی میزو له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا پزیشك له‌ڕێگه‌ی ئانتی بایۆتیكه‌وه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات. خواردنه‌وه‌ی ئاوی پێویست و میزكردنی زوو زوو ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت. هه‌روه‌ها له‌ خواردنه‌ ترشه‌كان و شیرینه‌كان كه‌ ده‌بنه‌ هۆی ورووژانی میزه‌ڵدان پارێز بكه‌ن.

*كۆنیشانه‌ی لووله‌ی میز:
كۆنیشانه‌ی لووله‌ی میز، هه‌وكردن و ورووژانی لووله‌ی میزه‌ كه‌ به‌هۆی توشبوونی به‌كتریاكانه‌وه‌ نییه‌. ئه‌مجۆره‌ی ئازاری لووله‌ی میز به‌ یه‌كێك له‌م هۆكارانه‌ ڕووده‌دات: سابوون، عه‌تر، سه‌رجێیی، كۆندۆم، جێله‌كانی به‌رگری، چاره‌سه‌ری كیمیایی، چاره‌سه‌ری تیشكی، برینداری لووله‌ی میز. بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه‌ ڕه‌نگه‌ پزیشكه‌كان ده‌رمانی دژه‌ئازار بده‌ن به‌ نه‌خۆشه‌كان به‌ڵام به‌گشتی چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌و هۆكارانه‌ی ناوبران پارێز بكه‌ن.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved