12/3/2019 09:50 AM

كاریگه‌ری تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر خواردنی منداڵان

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ زانكۆی لیڤرپول پیشانیده‌دات كه‌ بانگه‌شه‌ی خۆراك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر خواردنی منداڵان هه‌یه‌.

توێژینه‌وه‌كان پیشانیده‌ده‌ن كه‌ به‌كارهێنانی كه‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌كان بۆ بانگه‌شه‌ی خواردنه‌ ناته‌ندروسته‌كان له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی خواردنه‌ ناته‌ندروسته‌كان زیادبكات. ئێستا منداڵه‌كان زیاتر له‌به‌رده‌م بازاڕو ماركێتی سه‌رهێڵدان به‌تایبه‌ت كاریگه‌ری بلاگێره‌كانی یوتیوب له‌ بانگه‌شه‌ بۆ خواردنه‌كان به‌رچاوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتێكی نوێ له‌ به‌ریتانیا نزیكه‌ی 93%ی منداڵانی ته‌مه‌نی 8 بۆ 11 ساڵان ده‌چنه‌ سه‌رهێڵ، 77%یان یوتیوب و 18%یان ئه‌ژماری توڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارده‌هێنن. له‌ منداڵانی ته‌مه‌نی 12 بۆ 15 ساڵاندا ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌ران ده‌گاته‌ 99% كه‌ 89%یان یوتیوب و 69%یان ئه‌ژماری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه‌.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا 176 منداڵی 9 بۆ 11 ساڵان به‌سه‌ر سێ گروپدا دابه‌شكران. به‌ گروپی یه‌كه‌م ئه‌و ئه‌ژمارانه‌ پیشاندران كه‌ بانگه‌شه‌یان بۆ خواردنی ناته‌ندروست ده‌كرد، گروپی دووهه‌م ئه‌و ئه‌ژمارانه‌ی كه‌ بانگه‌شه‌ی خواردنی ته‌ندروست و گرووی سێهه‌میش ئه‌و ئه‌ژمارانه‌یان پیشاندرا كه‌ بانگه‌شه‌یان بۆ شتێكی جیاواز له‌ خواردن ده‌كرد. له‌ كۆتاییدا بڕی سنه‌كه‌كان (ته‌ندروست و ناته‌ندروست) كه‌ به‌شداربووان به‌كاریان ده‌هێنا پێورا.

ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ بانگه‌شه‌ی خواردنه‌ ناته‌ندروسته‌كانیان بینیبوو 32% كیلۆكارییان له‌ خواردنه‌ ناته‌ندروسته‌كان و 20% زیاتر كیلۆكالۆرییان له‌ خواردنی سنه‌كه‌كان (به‌ ته‌ندروست و ناته‌ندروسته‌وه‌) زیاتر له‌و منداڵانه‌ به‌كارهێنا كه‌ وێنه‌ی به‌رهه‌مه‌ ناخۆراكییه‌كانیان پیشان درابوو. منداڵه‌كان متمانه‌ی زیاتریان به‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ یوتیوب بانگه‌شه‌ بۆ خواردنه‌كان ده‌كه‌ن تا كه‌سایه‌تییه‌ گشتییه‌كان. بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌ ڕێوشوێنی توندتر بگیرێته‌به‌ر سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ چ جۆره‌ خواردنێك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved