كۆتایی هه‌فته هه‌لێكه بۆ ئه‌وه‌ی له ماندوویه‌تی كار‌و ژیان بحه‌سێنه‌وه تا بتوانن به وزه‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌فته‌ی دواترتان ده‌ستپێبكه‌ن. كۆمه‌ڵێك كار هه‌ن كه ده‌توانن بیكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی هه‌فته‌تان به باشترین شێوه تێپه‌ڕبێت، ئه‌وانیش: 1-له‌گه‌ڵ هاوڕێكانتان كاته‌كانتان تێپه‌ڕبكه‌ن. ده‌توانن یه‌كتر بانگهێشت بكه‌ن بۆ ماڵه‌وه یان له كافتریایه‌ك یه‌كتر ببینن. 2-له ماڵه‌وه دامه‌نیشن. یه‌كێك له كێشه‌كانی ڕۆژانی پشوو دانیشتنه له ماڵه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌تان بۆ كۆتایی هه‌فته نه‌بێت و نه‌چنه ده‌ره‌وه زۆر به ساده‌یی ماندوو و بێتاقه‌ت ده‌بن. 3-كتێب بخوێننه‌وه. پێشنیارێكی باش بۆ كۆتایی هه‌فته خوێندنه‌وه‌ی كتێب و ڕۆمانه. 4-تاقیكردنه‌وه‌ی خواردنی نوێ. بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی هه‌فته‌كه‌تان به دڵخۆشی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه یان هاوڕێیانتان تێپه‌ڕبكه‌ن، هه‌وڵبده‌ن خواردنی نوێ بخۆن. 5-زۆر مه‌خه‌ون. ئه‌گه‌ر له‌میانه‌ی هه‌فته‌دا كه‌م خه‌وتوون، هه‌وڵمه‌ده‌ن له كۆتایی هه‌فته‌دا قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه چونكه ئه‌وه ده‌بێته هۆی شێوانی ڕیتمی ده‌روونی و كێشه‌تان بۆ دروستده‌بێت. 6-بچنه ناو سروشت، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی هه‌فته دڵخۆش بن، هه‌وڵبده‌ن بچنه ناو سروشت و شوێنه سه‌رسه‌وزه‌كان. 7-ده‌توانن به سه‌فه‌رێكی یه‌ك ڕۆژه‌و دووركه‌وتنه‌وه له‌و شوێنه‌ی كه به‌رده‌وام لێی ده‌ژین به‌شێك له زه‌خته ده‌روونییه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه. 8-بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی هه‌فته‌تان شادبێت ده‌توانن سه‌یری فیلمێكی كۆمیدی بكه‌ن. 9-پیاسه‌كردن یه‌كێك له باشترین ڕێگه‌كانه بۆ ڕزگاربوون له ماندوویی هه‌فته‌یه‌ك كه تێپه‌ڕتان كردووه. 10-ئینته‌رنێت به‌كارمه‌هێنن. خووگرتن به ئینته‌رنێت یه‌كێك له دیارده باوه‌كانه. به‌كارنه‌هێنانی ئینته‌رنێت هه‌موو ئه‌و سترێسانه لاده‌بات كه به‌هۆی بۆمبارانی زانیارییه‌وه به‌سه‌رماندا دێن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure