له‌شی مرۆڤ زیاد له 600 ماسولكه، 206 پارچه ئێسك و هه‌زاران تاندۆنی تێدایه. ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ندام به‌رده‌وام پێكه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ به زیندوویی بهێڵنه‌وه. به‌ڵام له‌ڕاستیدا هه‌موو ئه‌ندامه‌كان بۆ زیندوومانه‌وه‌ی مرۆڤ پێویست نین. لێره‌دا باس له به‌شێك له گرنگترین ئه‌ندامه‌كان ده‌كه‌ین كه ده‌كرێت به‌بێ ئه‌وانیش درێژه به ژیان بده‌ین: 1-كیسه‌ی زراو: ئه‌ركی كیسه‌ی زراو پاشه‌كه‌وتكردن و كۆكردنه‌وه‌ی زراوه. زراو بۆ باشتركردنی هه‌رسی خواردن یارمه‌تیده‌ره به‌ڵام له‌ڕاستیدا ڕیخوڵه‌كان به‌بێ زراویش ده‌توانن كاری خۆیان بكه‌ن. 2.2-سپڵ: ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی سپڵ دروستكردنی خانه‌كانی خوێن و به‌رگرییه له‌كاتی گه‌وره‌بوونی تۆلدا. به‌ڵام دوای له‌دایكبوونی منداڵ ئه‌ركی سپڵ زیاتر به‌رهه‌مهێنانی دژه‌ته‌نه‌كان و له‌ناوبردنی خانه ناسروشتییه‌كانی ناو خوێنه. به‌بێ سپڵ مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی هه‌وكردن زیاد ده‌كات به‌ڵام به‌بێ ئه‌و ئه‌ندامه‌ش ده‌كرێت درێژه به ژیان بده‌ن. 3-ئاپاندیس: یه‌كێك له كاراكانی ئاپاندیس به‌رهه‌مێنانی پڕۆتینه‌كانه بۆ كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی دیكه‌ش هه‌مان كار ده‌توانن بكه‌ن. 4-گورچیله: ئه‌ركی سه‌ره‌كی گورچیله‌كان پاڵاوتنی سه‌م و ژاره‌كانه له سووڕی خوێن و به‌رهه‌مهێنانی هه‌ندیك هۆڕمۆنه كه زه‌ختی خوێن كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن، له‌ده‌ستدانی دوو گورچیله ژیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه به‌ڵام به گورچیله‌یه‌كه‌وه به ئاسانی ده‌توانن بژین. 5-سییه‌كان: ئه‌ركی سه‌ره‌كی سییه‌كان وه‌رگرتنی ئۆكسیجنی پاڵێوراوه‌و گه‌یاندنیه‌تی به سووڕی خوێن و هه‌روه‌ها ده‌ردانه‌وه‌ی دایۆكسایدی كاربۆنه. سییه‌كان له ئه‌نجامدانی كاره‌كانیاندا سه‌ربه‌خۆن و پێویستیان به یه‌كتر نییه بۆیه ده‌توانین به یه‌ك سییه‌وه درێژه به ژیانمان بده‌ین. 6-ئه‌ندامی زاوزێ: مرۆڤ ده‌توانێت به‌بێ ئه‌ندامی زاوزێ بژی، به‌ڵام نه‌مانی ئه‌و ئه‌ندامانه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی هۆڕمۆنه سێكسییه‌كان وه‌ك ئێسترۆجین و تێستۆسترۆن كه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر زۆر پرۆسه‌ی تر له‌ناو له‌شی مرۆڤدا كاریگه‌ری داده‌نێت. 7-ڕیخۆڵه‌ی گه‌وره: به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژییه‌وه ده‌كرێت به‌شێك له ڕێخۆڵه‌ی گه‌وره لاببرێت و له زۆر نه‌شته‌رگه‌ریدا ئه‌وكاره ده‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ژیانی مرۆڤ بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. 8-هه‌روه‌ها مرۆڤ ده‌توانێت به‌بێ میزه‌ڵدان، چاو، گرێی تیرۆئیدو له‌وزه‌كان درێژه به ژیان بدات. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure