دۆزینه‌وه‌ی باشترین كات بۆ وه‌رزشكردن سه‌خته. ڕه‌نگه پێتان وابێت باشترین كات بۆ وه‌رزشكردن به‌یانیانه تا زۆرترین سوود له وه‌رزشكردنه‌كه وه‌ربگرن. به‌ڵام زانست چی له‌مباره‌وه ده‌ڵێت؟ وه‌رزشكردن له به‌یانیاندا به‌تایبه‌ت به سكی برسی باشترین ڕێگه‌یه بۆ سووتاندنی چه‌وری و دابه‌زاندنی كێش. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه ڕێژه‌و پێكهاته‌ی هۆڕمۆنه‌كان به شێوه‌یه‌كه كه بۆ ئه‌و مه‌به‌ست باشه. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه وه‌رزشكردن له كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ده‌بێته هۆی پێشخستنی كاتژمێری ده‌روونی. واته ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانیان وشیاریتان زیاتر بێت و له ئێواراندا ماندووبن و به‌مشێوه‌یه ده‌توانن له شه‌ودا حه‌سانه‌وه‌ی پێویستتان ببێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژی دواتر به‌باشی كاره‌كانتان ڕاپه‌ڕێنن. ئه‌گه‌ر به‌یانییان زوو له‌خه‌و هه‌ڵناستن، نیگه‌ران مه‌بن، وه‌رزشكردنی ئێوارانیش وه‌ك بژارده‌ی دووهه‌م زۆر قازانجی هه‌ن. یه‌كێك له‌وانه بردنه‌سه‌ری تواناییه له وه‌رزشكردندا، چونكه له درێژایی ڕۆژدا دوو ژه‌م نانتان خواردووه‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی بردنه‌سه‌ری شه‌كری خوێن. شه‌كر یان گۆلۆكۆزی خوێن یه‌كێك له‌و شتانه‌یه كه بۆ كاری قورس پێویسته. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات كه وه‌رزشكردنی ئێوارانیش وه‌ك وه‌رزشكردنی به‌یانیان كاتژمێری ده‌روونیتان پێشده‌خات. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure