به‌سه‌ربردنی كات له ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت له شوێنه سه‌وزه‌كاندا یه‌كێك له خێراترین ڕێگه‌كانی باشتركردنی ته‌ندروستی و دڵخۆشییه. هه‌ندێك توێژینه‌وه ده‌ریده‌خه‌ن كات به‌سه‌ربردن له شوێنه سه‌وزه‌كاندا سترێس و زه‌ختی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه شوێنی سه‌وز بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانیش باشه. ئێستا توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ باس له‌وه ده‌كات كه ته‌نها چه‌ند خوله‌ك كات به‌سه‌ربردن له ده‌ره‌وه زۆر قازانجی هه‌یه. هه‌روه‌ك به‌سه‌ربردنی 20 خوله‌ك له پاركێكدا ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له‌وێ هیچ جۆره وه‌رزشێكیش نه‌كه‌ن، یارمه‌تیتان ده‌دات ژیانێكی باشترتان هه‌بێت. به‌شداربووانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌شێوه‌ی مامناوه‌ندی 32 خوله‌ك له پاركدا ماونه‌ته‌وه‌و 30%یان وه‌رزشێكی مامناوه‌ندیشیان كردووه. ده‌ركه‌وت له‌كاتی سه‌ردانی پاركدا 60%هه‌ستی دڵخۆشییان زیادی كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه كه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستێكی باشتان ببێت پێویست نییه ته‌نانه‌ت له پاركدا وه‌رزشیش بكه‌ن، چوونه ده‌ره‌وه به ته‌نها ئه‌و هه‌سته‌تان بۆ دروستده‌كات. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure