خه‌یار ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین سی و كافێیك. ئه‌م دوو مادده‌یه یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه هه‌وكردنی پێست كهمببێتهوهو به‌رگری ده‌كه‌ن له كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له‌ژێر پێستدا. هه‌ربۆیه خه‌یار بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڵاوسانی ژێرچاو، سووتاوی و هه‌وكردنی پێست به‌كاردێت. خه‌یار سوودی دیكه‌شی هه‌یه كه لێره‌دا باسیان ده‌كه‌ین: 1-پێستی شاد‌و گه‌شاوه: خه‌یاری وردكراو له‌گه‌ڵ ماست و جێلی ئالوێرا تێكه‌ڵبكه‌ن و بیكهنهسهر پێستتان تا پێنج خولهك به‌وشێوه‌یه بمێنێته‌وه. چه‌ندجارێك ئه‌وكاره بكه‌ن كه بیست خولهك ئه‌و مادده‌یه له‌سه‌ر پێستتان بمێنێته‌وه، به‌وشێوه‌یه ده‌توانن رێگری بكه‌ن له چرچبوونی پێست. 2-چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی پێست: بۆ ئه‌مكاره خه‌یار ڕه‌نده بكه‌ن و ئاوه‌كه‌ی بگرن و ئاوه‌كه‌ی له پێستتان بده‌ن. 3-لابردنی هه‌ڵاوسانی ژێرپێست: بۆ ئه‌مكاره دوو قاش خه‌یار له‌سه‌ر چاوتان دابنێن و چاوتان دابخه‌ن. 4-چاره‌سه‌ری سووتان به خۆرهه‌تاو: خه‌یار مادده‌یه‌كی سروشتی باشه بۆ چاككردنه‌وه‌ی سووتان. 5-لاوكردنهوهی پێست: خه‌یاری وردكراو تێكه‌ڵ به ئاوی لیمۆ بكه‌ن و بیكهنهسهر پێستتان. 6-لابردنی بازنه‌ی ڕه‌ش له‌ده‌وری چاو: ده‌توانن به لۆكه ئاوی خه‌یار بكه‌نه‌سه‌ر چاوتان یان دوو له‌ت خه‌یاری له‌سه‌ر دابنێنن. 7-لابردنی په‌ڵه‌ی سه‌ر پێست. 8-لابردنی چرچی ده‌وری چاو. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure