كات تێپه‌ڕكردنی زۆر له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆندا له ژووری خه‌ودا ده‌بێته هۆی دوورخستنه‌وه‌ی منداڵان له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی چالاكییه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن و تا ڕاده‌یه‌ك ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی جه‌سته‌یی، خووی خراپی خواردن و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له مێرمنداڵیدا. به‌رپرسی توێژینه‌وه‌كه لیندا پاگانی پرۆفیسۆری ده‌روونناسی ده‌ڵێت "ساڵانی سه‌ره‌تای ته‌مه‌ن بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی منداڵ زۆر گرنگن. ئه‌و دایك و باوكانه‌ی ده‌زانن منداڵه‌كانیان كاته به‌تاڵه‌كانیان به چی پڕبكه‌نه‌وه، كاریگه‌ری درێژخایه‌نی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ژیانیان له داهاتوودا ده‌بێت و زۆر ڕوونه كه منداڵان زۆربه‌ی كاته‌كانیان له‌به‌ر شاشه‌كاندا تێپه‌ڕده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر گه‌وره‌بوون و گه‌شه‌یان كاریگه‌ری هه‌یه". ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه منداڵان به‌هۆی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن ئاڕاسته‌ی سه‌رنجدانیان بگۆڕێت و مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه چالاكی جه‌سته‌ییان كه‌متر بێته‌وه یان له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دابڕێن. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م گریمانه‌یه پاگانی و تیمه‌كه‌ی له‌سه‌ر 1859 منداڵی كه‌نه‌دایی توێژیه‌نه‌وه‌یان كرد كه له ساڵی 1997 و 1998 له‌دایكبوون. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه كات به‌سه‌ربردنی زۆرتر له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆندا له ته‌مه‌نی پێش چوونه قوتابخانه له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی منداڵان كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه هه‌بوونی ته‌له‌فزیۆن له ژووری نووستندا كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی كێش، خووی خراپی خواردن، دابه‌زینی ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی بوون و نیشانه‌كانی خه‌مۆكی ده‌بێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure