ئه‌و كه‌سانه‌ی میگرینییان هه‌یه ئه‌گه‌ری زۆرتری هه‌یه كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ئاوی چاویان وشك بێت. له توێژینه‌وه‌یه‌كی 10 ساڵه‌دا كه له‌سه‌ر 73000 كه‌س كراوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی میگرینییان هه‌یه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی وشكی چاویان بێت 20% زیاتره. پێده‌چێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن زێده‌تریش ببێت. له‌و پیاوانه‌دا كه ته‌مه‌نیان سه‌رووی 65 ساڵه، ئه‌گه‌ر میگرینییان هه‌بێت ئه‌گه‌ری وشكی چاویان دوو به‌رامبه‌ر ده‌بێته‌وه، بۆ ژنان ئه‌و ڕێژه‌یه تا 2.5 به‌رامبه‌ر به‌رز ده‌بێته‌وه. به‌گشتی 8تا34%ی گه‌وره‌ساڵان ئه‌گه‌ری هه‌یه كه توشی نه‌خۆشی وشكی چاو ببن، ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بێته هۆی ناڕه‌حه‌تی و ته‌نانه‌ت كێشه‌ی بینینش دروستده‌كات. توێژینه‌وه نوێیه‌كه ده‌ریناخات كه كام یه‌ك له‌و دوو نه‌خۆشییه ده‌بنه هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌ی تر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوونه له نێوانیاندا په‌یوه‌ندی هه‌یه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure