جگه‌ر تاكه ئه‌ندامی جه‌سته‌یه كه ده‌توانێت دروستببێته‌وه. به‌ڵام هه‌ندێك نه‌خۆش كه نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی جگه‌ریان بۆ ده‌كرێت، واته به‌شێكی جگه‌ریان كه نه‌خۆش كه‌وتووه لاده‌برێت، دواتر پێویسته نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی جگه‌ریش بكه‌ن چونكه پێواژۆی نوێبوونه‌وه‌ی جگه‌ر كارناكات. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له زانكۆی میشیگان سته‌یت كه له جورناڵی خوێندا بڵاوبووه‌ته‌وه ده‌ڵێت كه پرۆتینێكی ناو خوێن به‌ناوی فیبرینۆجێن ڕێگره له‌به‌رده‌م دروستبوونه‌وه‌ی جگه‌ردا. لویندیك پرۆفیسۆری پاسۆبایۆلۆجی له زانكۆی میشیگان سته‌یت ده‌ڵێت "بۆمان ده‌ركه‌وت كه فیبرینۆجێن له‌و به‌شه‌ی جگه‌ردا كه ماوه‌ته‌وه به‌خێرایی دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه كۆ ده‌بێته‌وه و پلاتێله‌كان ده‌ڵێت وه‌ك وه‌ڵامده‌ری یه‌كه‌م كاربكه‌ن و وه‌ك یه‌كه‌م قۆناغه‌كانی دروستبوونه‌وه ده‌ستبه‌كار ده‌بن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر فیبرینۆجین یان پلاتێله‌كان له‌كاربوه‌ستنه‌وه له‌ئاكامدا دروستبوونه‌وه‌كه دواده‌كه‌وێت". پلاتێله‌كان به‌و خانانه‌ی خوێن ده‌وترێت كه ده‌بنه هۆی مه‌یینی خوێن و خوێنبه‌ربوون ڕاده‌گرن. كاتێك له فیبرینۆجینه‌وه زانیاری‌یان پێده‌گات ده‌ستبه‌كار ده‌بن و له‌و به‌شه‌ی جگه‌ردا كه ماوه‌ته‌وه كۆده‌بنه‌وه تا یارمه‌تی بده‌ن بگه‌ڕێته‌وه حاڵه‌تی پێشووی. توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت كاتێك ئاستی فیبرۆجێن كه‌مبێت ژماره‌ی پلاتێله‌كانی ناو جگه‌ریش داده‌به‌زێت. له‌ڕاستیدا دروستبوونه‌وه‌ی جگه‌ر په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ئاستی فیبرۆجینه‌وه هه‌یه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure