توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای ده‌كات كه كێشی زیاده‌و قه‌ڵه‌وی ڕه‌نگه شانسی زیندوومانه‌وه دوای جه‌ڵته‌ی مێشك بباته‌سه‌ر. قه‌ڵه‌وی یه‌كێك له ئاڵۆزترین حاڵه‌ته ته‌ندروستییه‌كان كه ده‌توانێت چه‌ندین كێشه‌ی وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار، شه‌كره، شێرپه‌نجه‌و ته‌نانه‌ت نه‌خۆشی بێخه‌وی لێبكه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها قه‌ڵه‌وی ده‌توانێت ببێته هۆی بردنه‌سه‌ری هه‌موو جۆره‌كانی مردن و تێكدانی باری ده‌روونی و دروستبوونی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی. ساڵی 2002 وتارێكی زانستی وشه‌ی "پارادۆكسی قه‌ڵه‌وی" به‌كارهێنا تا بزانێت بۆچی ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌وترن كه‌متر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه ده‌مرن. له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه د.لیو و هاوكاره‌كانی له زانكۆی كالیفۆرنیا لۆس ئه‌نجلێس كردوویانه، ویستیان هۆكاری ئه‌م پارادۆكس و دژبه‌یه‌كییه بدۆزنه‌وه. توێژه‌ران له‌سه‌ر 1033 كه‌س توێژینه‌وه‌یان كرد كه نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی مێشكیان بوو، واته حاڵه‌تێك كه ئه‌و ڕه‌گانه‌ی خوێن ده‌به‌ن به‌ره‌و مێشك داده‌خرێن. له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر قه‌ڵه‌ون شانسی مردنیان به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه 62% كه‌متره له‌و كه‌سانه‌ی كێشیان ئاساییه، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه قه‌ڵه‌ون مه‌ترسی مردنیان 46% كه‌متره‌و ئه‌وانه‌ی كه ته‌نیا كێشی زیاده‌یان هه‌یه مه‌ترسی مردنیان به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه 15% كه‌متره له كه‌سانی ئاسایی. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure