توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات ڕێژه‌ی كۆنترۆڵی ئێمه به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانماندا زۆر كه‌متره له‌و شته‌ی بیرمان لێكردووه‌ته‌وه‌و چالاكییه ناوشیاره‌كانی مێشك به‌رله‌وه‌ی كه خۆمان ئاگاداربین دیاری ده‌كه‌ن كه چ شتێك هه‌ڵبژێرین. به‌پێی توێژینه‌وه نوێیه‌كه، ئه‌و شته‌ی هه‌ڵیده‌بژێرین 11 چركه به‌رله‌وه‌ی خۆمان لێی ئاگادار ببینه‌وه، له مێشكدا هه‌ڵده‌بژێردرێت. له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا داوا له به‌شداربووان كراوه به شێوه‌یه‌كی ئازادانه له‌نێوان وێنه‌ی دوو كۆمه‌ڵه هێڵی سوور‌و سه‌وزدا یه‌كیان هه‌ڵبژێرن، له یه‌كێك له وێنه‌كاندا هێڵه‌كان به‌شێوه‌ی ئاسۆیین و له‌وه‌ی دیكه‌دا ئه‌ستوونین. توێژه‌ران له‌ڕێگه‌ی وێنه‌گری زرنگانه‌وه‌ی موگناتیسییه‌وه توانیان نه ته‌نیا پێشبینی بكه‌ن كه به‌شداربووان كام كۆمه‌ڵه هێڵه هه‌ڵده‌بژێن، به‌ڵكو ئه‌وه‌شیان پێشبینی كرد كه تا چ ڕاده‌یه‌ك به پێداگرییه‌وه دانه‌یه‌ك له‌و دوو وێنه هه‌ڵده‌بژێرن. د.پیرسۆن كه به‌رپرسی توێژینه‌وه‌كه‌یه ده‌ڵێت "ئێمه بڕوامانوایه كاتێك ڕوبه‌ڕووی هه‌ڵبژاردنێك ده‌بینین كه دوو بژارده یان زیاترمان له‌به‌رده‌مدایه، پێشتر به‌شێوه‌ی ناوشیار هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش بۆمان ڕوونده‌كاته‌وه كه بۆچی كاتێك بۆ چه‌ندین و چه‌ندینجار بیر له شتێك ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روا بیركردنه‌وه‌مان درێژه ده‌كێشێت. هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه مێشك ده‌كه‌وێته ئاڵقه‌یه‌ك له فیدبه‌كی ئه‌رێنی. واته ئه‌گه‌ر پێشتر چالاكییه‌ك له مێشكدا هه‌بێت كه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له بژارده‌كانمان نزیكتر بێت، ئه‌گه‌ری زۆرتری هه‌یه كه مێشك ئه‌و بژارده‌یه هه‌ڵبژێرێت". خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure