جینه‌كان ده‌توانن كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاویان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ژیانی هاوبه‌ش ببێت. توێژه‌رانی زانكۆی یه‌یل، بۆیان ده‌ركه‌وت كه گۆڕاوێكی جینی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هۆرمۆنی خۆشه‌ویستی یان ئۆكسی تۆسین داده‌نێت ده‌توانێت له‌سه‌ر هه‌ستكردن به به‌خته‌وه‌ری و ڕازیبوون له ژیانی هاوبه‌ش كاریگه‌ری دابنێت. توێژه‌ران داوایان له 178 ژن و مێردی ته‌مه‌ن 37 بۆ 90 ساڵیان كرد كه ڕای خۆیان سه‌باره‌ت به ڕازیبوون و هه‌ستكردن به به‌خته‌وه‌ری له ژیانی هاوبه‌شیدا ده‌ربڕن. ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخست كه ئه‌گه‌ر لانیكه‌می ژنه‌كه یان پیاوه‌كه جینه په‌یوه‌ندیداره‌كه‌ی به ئۆكسی تۆسین ببێت، هه‌ردووكیان زۆرتر هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری و ڕازیبوون له ژیانی هاوبه‌شی ده‌كه‌ن. ژوان مۆنین كه نووسه‌ری یه‌كه‌می تویژینه‌وه‌كه‌یه ده‌ڵێت "ئه‌نجامه‌كان پێمانده‌ڵێن كه هه‌ستی به‌خته‌وه‌ری له ژیانی هاوبه‌شیدا ته‌نیا په‌یوه‌ندی به ئه‌زموونه‌كانی ژیانمان له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كانمان نییه به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به زانیاری جه‌نه‌تیكی كه‌سه‌كانیشه‌وه هه‌یه". خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure