12/3/2019 01:00 PM

به‌ها خۆراكییه‌كانی ناو ئه‌م رووه‌كانه‌ له‌بیر مه‌كه‌ن


له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی له‌ناوچونی هه‌ندێك له‌و سه‌رچاوانه‌ی پرۆتینیان لێ به‌رهه‌مدێت، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ هاتونه‌ته‌ كایه‌وه‌ كه‌ ده‌بنه‌ ڕزگاركه‌ری مرۆڤ و له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتی ده‌یپارێزن.
یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه‌ی پرۆتین (پاقله‌ی سۆیا ) یه‌ و ئه‌م ڕووه‌كه‌ چاره‌سه‌ری نمونه‌ییه‌ بۆ پشتیوانی ئاسایشی خۆراكی جیهانیی له‌سه‌ده‌ی بیست ویه‌كدا، چونكه‌(پاقله‌ی سۆیا) ڕێژه‌یه‌كی باشی پرۆتین و بیۆتیناتی تێدایه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و ڕووه‌كه‌ پێویستی به‌ ڕوبه‌ری كشتوكاڵیی گه‌وره‌ نییه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و پرۆتینه‌ی له‌و ڕووه‌كه‌ به‌رهه‌مدێت بێ كۆلیسترۆله‌ و هه‌موو جۆره‌ ترشه‌ ئه‌مینییه‌كانی تێدایه‌.
یه‌كێكی تر له‌و سه‌رچاوانه‌ بریتیه‌ له‌ تۆوی ده‌نكی ترمس یان ( ته‌رمۆز) كه‌ ئه‌ویش له‌خێزانی پاقله‌مه‌نییه‌كانه‌ و له‌ شێوه‌ی ده‌نكی گه‌نمه‌ شامیدایه‌، ڕێژه‌یه‌كی زۆری پڕۆتینی تێدایه‌ كه‌ ده‌گاته‌ (40%).
به‌ڵام كێشه‌یه‌ك له‌ تۆوی ترمسدا هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش تام و بۆنه‌كه‌یه‌تی، بۆ ئه‌مه‌ش زانایانی دامه‌زراوه‌ی (فراونهۆڤه‌ر)ی ئه‌ڵمانیا بۆ به‌رهه‌مهێنان و پێچانه‌وه‌ توانیویانه‌ ڕێگه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه‌ وا بكات تام و بۆنێكی خۆش ببه‌خشنه‌ تۆوی ئه‌و ڕووه‌كه‌.
یه‌كێكی تر له‌و ڕووه‌كانه‌ ڕووه‌كی (قه‌نه‌ب)ه‌ كه‌ به‌ كوردی پێی ده‌وترێت گوش و ته‌نها ڕووه‌كی جیهانه‌ كه‌ هاوسه‌نگیی چه‌ورییه‌ تێركراوه‌كانی ناو له‌ش ده‌پارێزێت ، جگه‌ له‌وانه‌ش چه‌ندین چه‌وریی تێدایه‌ كه‌ به‌سوودن بۆ له‌ش و (ئۆمیگا شه‌ش و ترشی لینۆلیك )یشی تێدایه‌.
تۆوی قه‌نه‌ب 20 جۆری ترشی ئه‌مینی تێدایه‌، ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات پرۆتینێكی ته‌واوكار بێت بۆ له‌ش، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی زۆری زنك و مه‌گنیسیۆم و ماده‌ی دیكه‌ی تێدایه‌ و ده‌شتوانرێت له‌گه‌ڵ شوكۆلاته‌دا بخورێت
هه‌رچی تۆوی (شیا)یه‌ كه‌ هاوشێوه‌ی كونجییه‌ ئه‌وا (ئۆمیگا 3 و ئۆمیگا 6 و كالیسیۆم و مه‌گنیسیۆم و ئاسن و پۆتاسیۆم)ی تێدایه‌ و بڕێكی زۆری پرۆتینیش.
جۆرێكی تری دانه‌وێڵه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌ دانه‌وێڵه‌ی (كینوا) به‌ناوبانگه‌ و به‌ به‌ها خۆراكییه‌كه‌ی به‌ناوبانگه‌ چونكه‌ بڕێكی زۆری پرۆتین و ترشی ئه‌مینیی تێدایه‌، به‌ تایبه‌ت ترشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان و ترشی لیزین كه‌ گرنگه‌ بۆ دروستكردنی شانه‌كانی له‌ش و نوێكردنه‌وه‌یان.
هه‌روه‌ها كینوا ڤیتامین (B2)ی تێدایه‌ كه‌ وزه‌ دابینده‌كات بۆ چالاكییه‌ زینده‌ییه‌كان له‌ خانه‌كانی مێشك و ماسولكه‌كان و به‌ یه‌كێك له‌خۆراكه‌ گونجاوه‌كان داده‌نرێت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ڕژێمی خۆراكیی په‌یڕه‌و بكه‌ن چونكه‌ كالۆریی زۆری تێدایه‌.

سه‌رچاوه‌: elaph



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved