به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، جیاوازییه‌كی 30 ساڵی هه‌یه له‌وه‌دا كه خه‌ڵكی وڵاته‌كان له چ ته‌مه‌نێكدا ئه‌و كێشه ته‌ندروستییانه‌یان بۆ دروستده‌بێت كه كه‌سێكی 65 ساڵی ئه‌زموونی ده‌كات. توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت، كه‌سێكی 76 ساڵ له ژاپۆن و 46 ساڵ له نیوگینه، ئاستی كێشه ته‌ندروستییه‌كان وه‌ك كه‌سێك بووه كه به‌شێوه‌ی مامناوه‌ندی ته‌مه‌نی 65 ساڵه. د.ئانجێلا چه‌نگ له زانكۆی واشینتۆن كه به‌رپرسی توێژینه‌وه‌كه‌یه ده‌ڵێت "ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه بۆمان ده‌رده‌خه‌ن كه چوونه‌سه‌ری هیوای ژیان له ته‌مه‌نی سه‌ره‌وه‌دا ده‌توانێت به‌گشتی وه‌ك هه‌لێك یان مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك سه‌یربكرێت. ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه كه به‌ته‌مه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌ك تا چ ڕاده‌یه‌ك توشی كێشه ته‌ندروستییه‌كان ده‌بن نه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان چه‌نده. كێشه ته‌ندروستییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ته‌مه‌ن ده‌بنه هۆی ده‌ستهه‌ڵگرتن له كار، وزه‌ی كاری كه‌مترو تێچووی زیاتری ته‌ندروستی. به‌ڕێوه‌به‌رانی حكومه‌تی و كه‌سانی دیكه كه له‌سه‌ر سیستمی ته‌ندروستی كاریگه‌رییان هه‌یه، پێویسته بزانن كه له چ ته‌مه‌نێكدا هاووڵاتیان كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن ئه‌زموون ده‌كه‌ن". كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ته‌مه‌ن كه ده‌بنه‌ی هۆی له‌ده‌ستدانی توانایی فیزیكی، ده‌روونی و هۆشی كه‌سه‌كان، له 92 حاڵه‌ت پێكدین كه 81 حاڵه‌تیان ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌یان هه‌یه. له‌م توێژینه‌وه نوێیه‌دا كه له‌سه‌ر هاووڵاتیانی 195 وڵات له جیهاندا كراوه، له وڵاتی گینه زۆرترین ڕێژه‌ی ناڵاندن به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كانی به‌ته‌مه‌نییه‌وه هه‌بوو و له دواپله‌دا بووه. ئه‌مریكا له پله‌ی 53 و ئێران له پله‌ی 54 دا بووه. ڕێزبه‌ندی وڵاته‌كان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌یه (بۆ نموونه له وڵاتی ژاپۆن له ته‌مه‌نی 76.1 ساڵیدا، ڕێژه‌ی كێشه‌كانی به‌ته‌مه‌نی، هاوتای مامناوه‌ندی جیهانی واته 65 ساڵ بووه). 1-ژاپۆن: 76.1 2-سویس 76.1 3-فه‌ره‌نسا 76 4-سه‌نگاپور 76 5-كوه‌یت 75.3 6-كۆریای باشوور 75.1 7-ئیسپانیا 75.1 8-ئیتالیا 74.8 9-پورتۆ ریكۆ 74.6 10-پێرۆ 74.3 له چ ته‌مه‌نێكدا هه‌ستده‌كه‌یت ته‌مه‌نت 65 ساڵه؟ خاك- سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure