ڕه‌قبوون و گیرانی ڕه‌گه‌كانی خوێن (atherosclerosis) یه‌كێك له جددیترین و باوترین نه‌خۆشییه‌كانه كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك. تائێستا به باشی نه‌زانراوه كه چ ڕاده‌یه‌ك له كۆلێسترۆڵ ده‌بێته هۆی ئه‌م ڕه‌قبوونه. كۆلێسترۆڵ مۆلیكیولێكی چه‌وری بچووكه كه له سووڕی خوێنی ئێمه‌دایه‌و به یارمه‌تی لیپۆپرۆتینه‌كان ده‌گه‌ڕێت. بڕێكی زۆر له لیپۆپرۆتین به چڕی كه‌مه‌وه له‌ناو خوێندا هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ دروستبوونی نه‌خۆشی ڕه‌گه‌كان atherosclerosis . مادده‌ی كۆلێسترۆڵ به‌گشتی شتێكی خراپ نییه‌و چه‌ورییه‌كی پێویسته كه خانه‌كان بۆ دروستبوونی مێبرانس و هۆڕمۆنه‌كانی ستێرۆید به‌كاریده‌هێنن. له‌ڕێگه‌ی لیپۆپرۆتنیكه كه‌م-چڕییه‌كانه‌وه، كۆلێسترۆڵ له جگه‌ره‌وه ده‌چێته ناو سووڕی خوێن و له‌ڕێگه‌ی لیپۆپۆرتینه زۆر-چڕه‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو جه‌رگ. پێشتر واده‌زانرا كه هۆكاری نه‌خۆشییه‌كانی ڕه‌گه‌كان لیپۆپرۆتینه‌كانن به‌ڵام ئێستا ده‌ركه‌وتووه كه جۆرێكی تایبه‌تی ئه‌و ماددانه به ناوی لیپۆپۆرتینی كه‌م چڕی ئۆكسیدایزد، ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌یه. له توێژینه‌وه‌یه‌كدا له زانكۆی مریله‌ند، ئایی و لێڤیتان خواردنی به چه‌وری ئاسایی و خواردنی پڕچه‌ورییان دا به مشكه‌كان به شێوه‌یه‌ك خواردنه پڕچه‌ورییه‌كه له‌باری ئاسته‌كانی پڕۆتین، چه‌وری و كاربۆهیدراته‌كان هاوشێوه‌ی خواردنی مێنۆی فاست فوده‌كان بێت. بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و مشكانه‌ی خواردنی پڕچه‌ورییان دراوه‌تێ زۆر خێرا كێشه‌ی ڕه‌قبوونی ڕه‌گه‌كانیان بۆ دروستده‌بێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure