بۆچی له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن زیاتر گه‌شبین ده‌بین؟ بۆچی كه‌سه گه‌وره‌كان به‌رامبه‌ر به هێما كۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌رێنییه‌كان كه‌متر هه‌ستیارن؟ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات كه چۆن كاردانه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له ته‌مه‌نی جیاوازدا به‌رامبه‌ر به هێما كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه 10000 به‌شداربووی ژن و پیاوی له ته‌مه‌نی 10 بۆ 85 ساڵان بووه. به‌شداربووان ده‌ریانخست كه چۆن به‌شداربووه‌كان به‌رامبه‌ر به جیاوازییه‌كان وه‌ك هێماكانی ده‌موچاو، ترس، تووڕه‌یی و شادی كاردانه‌وه پیشانده‌ده‌ن. توێژیهنهوهكه هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانی كرد كه چۆن له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا ڕاده‌ی هه‌ستیاری كه‌سه‌كان به هه‌ست و ئیحساسی پیشاندراو له ڕووخساری ئه‌وانی تردا ده‌گۆڕێت. به‌شداربووان دوو وێنه‌یان پیشاندراوه‌و لێیان پرسیون كه كام یه‌ك له‌و دوو وێنانه تووڕه‌یی، دڵخۆشی یان ترساوی زیاتر پیشانده‌ده‌ن. ڕاتێر كه یه‌كێك له نووسه‌رانی توێژینه‌وه‌كه‌یه ده‌ڵێت "هه‌ستیاری به تووڕه‌یی له ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌نی مێرمنداڵیدا زۆر زیاد ده‌بێت. ئه‌وه‌ش ڕێك ته‌مه‌نێكه كه كه‌سانی گه‌نج له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك ده‌ستدرێژیدان". له لایه‌كی دیكه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن هه‌ستیاری به تووڕه‌یی و ترس كه‌مده‌بێته‌وه به‌ڵام هه‌ستیاری به دڵخۆشی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌م ئه‌نجامانه له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه‌یكی دیكه یه‌كده‌گرنه‌وه كه ده‌ڵێت كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن هه‌ستی ئه‌رێنیان زیاتره‌و به‌رامبه‌ر به ژیان گه‌شبینترن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure