توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له جورناڵی بریتانیایی شێرپه‌نجه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت كه باری ده‌روونی كه‌سه‌كان پاش ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مه‌ترسی مردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه ده‌بێت. له سه‌رانسه‌ری جیهاندا یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شی مرۆڤه‌كان به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه ده‌مرن. ته‌نها له ساڵی 2016 دا 600.000 كه‌س له ئه‌مریكا به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه مردوون. ڕێكخراوه‌ی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت كه ده‌كرێت له نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و كه‌سانه‌ی به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌مرن، هه‌ڵسوكه‌وته‌كان یان هۆكاره‌كانی مه‌ترسی بگۆڕدرێن. ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه ته‌نیا وه‌رزش نه‌كردن، جگه‌ره‌كێشان، خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول و نه‌خواردنی پێویستی میوه‌و سه‌وزه‌كان له‌خۆناگرێت. توێژینه‌وه نوێیه‌كه هۆكارێكی دیكه‌ش به‌م لیسته زیاد ده‌كات ئه‌ویش ته‌ندروستی ده‌روونی كه‌سه‌كانه. له توێژینه‌وه‌كه‌دا زانیاری 675000 كه‌سی توشبووی شێرپه‌نجه لێكدانه‌وه‌ی بۆ كرا. ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه بۆ ساڵه‌كانی 1997 تا 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه. نه‌خۆشه‌كان 10 جۆری جیاوازی شێرپه‌نجه‌یان بووه. ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخست ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نیا له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به باری ده‌روونیان ڕاوێژیان كردووه 5% مه‌ترسی مردنیان له‌سه‌ر بووه، ئه‌وانه‌ی كه بۆ چاره‌سه‌ری باری ده‌روونییان حاڵه‌تی داوای فریاكه‌وتنی خێرایان كردووه مه‌ترسی مردنیان 36% و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه بۆ چاره‌سه‌ری باری ده‌روونییان ناچاربوون له نه‌خۆشانه بمێننه‌وه مه‌ترسیی مردنیان ٧٣ له سه‌د بووه. ئه‌م ئه‌نجامانه ته‌نیا به‌پێی بینراوهكانن و په‌یوه‌ندییه‌كی هۆدارێتی له‌نێوان باری ده‌روونی و مردن به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه ده‌رناخه‌ن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure