له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ده‌ركه‌وتووه، ئامیگدالا، ئه‌و به‌شه‌ی مێشك كه به‌وه ناسراوه كاروباری سۆزداری و هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاده‌په‌ڕێنێت، ده‌ورێكی گرنگی له ڕێكخستنی ئه‌ركی دایكایه‌تی و باوكایه‌تیدا هه‌یه. ئه‌م توێژینه‌وه له زانكۆی UCLA له ئه‌مریكا كراوه. جیاوازییه‌كانی مێشكی ژن و پیاو ڕوونیده‌كه‌نه‌وه كه بۆچی هه‌ڵسوكه‌وتی ژن و پیاو له دایكایه‌تی و باوكایه‌تیدا جیاوازه. توێژه‌رانی UCLA له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین ته‌كنۆلۆژییه‌وه له‌سه‌ر مێشكی مشكی نێر‌و مێ توێژینه‌وه‌یان كرد. توێژه‌ران له‌ڕێگه‌ی به‌وێنه‌كردنی نه‌خشه‌كانی چالاكی مێشك و چالاكی به‌شێكی تایبه‌ت له خانه‌كانی مێشك ده‌ریانخست ئه‌و به‌شه‌ی مێشك كه به ئامیگدالای ناوه‌ندی ناسراوه، له هه‌ڵسوكه‌وتی دایكانه‌ی ژناندا ده‌ورێكی به‌رچاوی هه‌یه له‌كاتێكدا ئه‌و به‌شه ته‌نیا له هه‌ندێك دۆخی تایبه‌تدا پیاوان به‌ره‌و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی باوكایه‌تی هانده‌دات. له‌ڕێگه‌ی توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و جینانه‌ی كه له جۆرێكی تایبه‌ت له خانه‌كانی مێشكی ژنان و پیاواندا ده‌رده‌كه‌ون، توێژه‌ران توانیان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی مولكیولی له جیاوازییه‌كانی ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ بدۆزنه‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure