13/3/2019 10:18 AM

رۆناڵدۆ هاتریكی تۆمار كردو جارێكی تر ئەتلەنتیكۆ مەدریدی كردە دەرەوە

لە یارییەكانی قۆناغی 16ی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە یاری گەرانەوەدا یانەی یۆڤانتۆس پێشوازی لە یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدرید كرد.

لە یاری پێشوو یانە ئیسپانیەكە توانی بووی لە یاریگای خۆیدا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەركەوتن تۆمار بكات بۆیە لەم یارییەدا یۆڤانتۆس دەیویست كۆنترۆڵی یاریگا بكات و لەهەمان كات بەرگری یەكی بەهێز بكات لەپێناو ئەوەی گۆڵی لێ تۆمار نەكرێت .

پلانی ئەلێگیری راهێنەری یۆڤی سەركەوتوو بو كە لەخولەكی 27 دا كریستیانۆ رۆناڵدۆی گوڵكاری مێژووی یانە پاڵەوانەكان توانی یەكەم گۆڵی یۆڤی تۆمار كات .

پاشان لەگەڵ دەست پێكی گێمی دووەم رۆناڵدۆ لە خولەكی 48 دا توانی دووەم گۆڵی خۆی تۆمار بكات و یاریگا هەمووی بهێنێتە خرۆش لە پێناو بردنەوە و سەركەوتن بۆقۆناغی داهاتوو .
یانە ئیسپانیەكە هەرچەندە هەۆڵی تۆمار كردنی گۆڵی دەدا بەڵام بەرگریكارانی یۆڤانتۆس رێگربوون لەبەر دەم گۆڵ تۆمار كردن.
دواجار لەخولەكی 86 دا كریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی گۆڵی سێیەم و هاتریكی خۆی تۆمار بكات و یۆڤانتۆس بگەینَیتەَ قۆناغی داهاتووی جامەكە ئەتلەنتیكۆ مەدریدش ماڵئاوایی كرد.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved