به‌كارهێنانی گیراوه‌یه‌كی سروشتی یارمه‌تیت ده‌دات له وشكبوونه‌وه‌و زبری قژت رزگارت ببێت. ماڵپه‌رِی بۆڵد سكای گیراوه‌ی هه‌نگوین و ئه‌لۆڤێرا بۆ چاره‌سه‌ری وشكبوونه‌وه‌و زبری قژ ده‌خاته‌رِوو. پێداویستیه‌كان: *دوو كه‌وچك جێڵی ئه‌لۆڤێرا *دوو بۆ سێ كه‌پسولی ڤیتامین ئی *كه‌وچكێك رۆنی بادام *چه‌ند قه‌تره‌یه‌ك ئاوی لیمۆ -قاپێك بهێنه‌و جێڵی ئه‌لۆڤێراكه‌ی تێبكه، پاشان كه‌پسوله‌كان هه‌ڵبچرِه‌و ڤیتامینه‌كان بكه ناو قاپه‌كه‌وه، پاشان رۆنی بادام و ئاوی لیمۆكه بكه قاپه‌كه‌وه‌و جوان تێكه‌ڵی بكه. ئێستا به فڵچه‌ی تایبه‌ت گیراوه‌كه له قژت بده، پاشان قژت به پارچه‌یه‌كی نه‌رم داپۆشه‌و با به درێژایی شه‌وێك به‌وشێوه‌یه بمێنێته‌وه، پاشان قژت به شامپۆ بشۆ. خاك - سیڤا ئازاد
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure