هه‌زاره‌ها كه‌س ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی كۆبوونه‌وه بۆ ئاماده‌بوون له كه‌رنه‌ڤاڵی پایته‌ختی به‌رازیل "ریۆ دی جانیرۆ" كه به به‌ناوبانگترین كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانی جیهان داده‌نرێت. به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به نمایشكردنی گالیسكه‌ی رازێنراو و دیزاینكراوی جیاواز‌و جۆراوجۆر. هه‌روه‌ها كه‌رنه‌ڤاڵه نمایشی گروپه موزیكیه جیاوازه‌كان له‌خۆده‌گرێت كه موزیكی سامبا ده‌ژه‌نن. ئاماده‌بووان و ئاهه‌نگگێڕه‌كان به جوانترین و جیاوازترین شێوه ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌م رووداوه ئاهه‌نگگێڕانه بۆ بۆنه‌ی كه‌لتووره بۆماوه‌ییه‌كان و سه‌ما به‌رازیلیه‌كانه. هه‌موو ساڵێك ئه‌ندامانی خوێندنگه‌ی "گراندی ریۆ سامبا"ی به ناوبانگ له یه‌كه‌م شه‌وی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا تابلۆیه‌كی جوان پێشكه‌شی ئاماده‌بووان ده‌كه‌ن. خاك - سیڤا ئازاد
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure