نه‌خۆشی برینی گه‌ده له‌ڕێگه‌ی به‌كتریایه‌كه‌وه توشی مرۆڤ ده‌بێت و گه‌ده‌و دوانزه گرێی بریندار ده‌كات تا ده‌گاته ده‌می دوانزه‌گرێ. له‌وباره‌یه‌وه، د.سۆران محه‌مه‌د غه‌ریب پسپۆڕی هه‌ناوی به سایتی خاكی ڕاگه‌یاند: نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه به‌وه ده‌ستپێده‌كات كه: 1-كه‌سی توشبوو له ناوه‌ڕاستی سكی هه‌ست به سووتانه‌وه‌و گه‌رماوی گه‌ده ده‌كات، یان له‌كاتی خه‌ودا ئازاری ناوه‌ڕاستی پشتی كه‌سه‌كه خه‌به‌ر ده‌كاته‌وه. 2-له‌كاتی برسێتیدا ئازاری ده‌بێت، به‌ڵام به خواردن ئازاره‌كه‌ی كه‌مده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت كه هه‌ندێكجار نه‌خۆشه‌كه ڕشانه‌وه‌و خوێنی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، یان ترشاو ده‌چێته‌وه ناوده‌می، به‌ڵام تاڵاوی نییه‌و له‌ناكاو ئازارێك له‌ناو سكیاندا هه‌ست پێده‌كه‌ن، به‌ده‌ر له‌وه‌ش جیاوازی له‌نێوان برینی گه‌ده‌و دوانزه‌گرێدا هه‌یه. 3-ئه‌وه‌ی گه‌ده له تێریدا ئازاری ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوانزه‌گرێ له برسێتیدا ئازاری ده‌بێت، هاوكات ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌یانیاندا ئازاریان هه‌بێت برینی دوانزهگرێیانه، ئه‌وانه‌شی له عه‌سراندا ئازاریان هه‌بێت برینی گهدهیانه. هۆكاره‌كانی: 1-خواردن كه به‌هاراتی تون و ترشی زۆری تێدا بێت. 2-زۆر خواردنی ده‌رمانی ئازار (NSAD) كه بۆ ئازاری ئێسك و جومگه به‌كاردێن، به‌تایبه‌تی كاتێك گه‌ده به‌تاڵ بێت واته له‌كاتی برسێتیدا. 3-قه‌له‌قی و خه‌فه‌ت و بیركردنه‌وه، كه ترشی گه‌ده زیاد ده‌كات، هۆكاره‌كه‌شی ده‌بێته هۆی بڕینی گه‌ده. خۆپاراستن و چاره‌سه‌ر: 1-پێویسته هاووڵاتیان ژه‌مه‌كانی نانخواردنیان زیادبكه‌ن و هه‌ر ژه‌مێك بڕێكی كه‌م نان بخۆن. 2-نه‌خواردنی حه‌ب به‌بێ چاودێری پزیشك به‌تایبه‌ت حه‌بی ئازارشكێن. 3-نه‌خواردنی به‌هارات و ترشی و تونی، دووركه‌وتنه‌وه‌ی له دڵه‌ڕاوكێ و قه‌له‌قی. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure