ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌ری دیاری سینه‌مای كوردی شوان عه‌توف، به‌رهه‌مهێنانی فیلمه درێژه‌كه‌ی ته‌واوكردو له ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ نمایشكردنی له سینه‌ماكانی كوردستان و عێراق. شوان عه‌توف ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌ری دیاری سینه‌مای كوردی له‌باره‌ی فیلمه‌كه‌وه وتی "فیلمی (په‌یكه‌ری دڵ) یه‌كه‌مین ئه‌زموونی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی درێژی منه‌و به‌رهه‌می كۆمپانیای كام پرۆده‌كشن و میترۆنیۆم پڕۆده‌كشنه". فیلمه‌كه له سیناریۆو ده‌رهێنانی شوان عه‌توف و چیرۆكی عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵاو سیناریۆی لوقمان سوخه‌نده‌ره‌و شوان عه‌توف سیناریۆكه‌ی داڕشتۆته‌وه. عه‌توف روونیده‌كاته‌وه "فیلمه‌كه یه‌كه‌مین فیلمی میوزیكه‌ڵی كوردییه‌و فیلمێكی رۆمانسی كۆمیدییه". وتیشی "قۆناغێكی نوێ ده‌بێت له مێژووی سینه‌مای كوردی، به‌هێزو تواناوه كارمان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه كردووه". شوان عه‌توف ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات "به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه‌ی ته‌واو بووه‌و له كۆتایی مانگی نیسان و سه‌ره‌تای مانگی ئایاری ئه‌مساڵ له سینه‌ماكانی كوردستان و عێراق نمایشده‌كرێت و پاشان فیلمه‌كه بۆ فێستیڤاڵه نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌نێردرێت". خاك - راگه‌یاندنی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌ر شوان عه‌توف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure