14/3/2019 09:38 AM

چۆن رێگری لە هێنانەوەی زانیارییەكانت دەكەیت؟

ڕەنگە زۆربەمان توشی ئەو حاڵەتە بووبین کاتێک مۆبایلەکەمان دەفرۆشین دوودڵ بین لەوەی کە ئایا زانیاريیەکانمان دەگەڕێنرێتەوە یان نا؟

چۆن ڕێگری بکەین؟
وەڵام:

کاتێک ئێمە فایلێک دەسڕینەوە لەنێو مۆبایلەکەماندا ئەوا شوێنەواری فایلەکە دەمێنێتەوەو دەتوانرێت بگەڕێنرێتەوە تا ئەوکاتەی فایلێکی تر جێگەی دەگرێتەوە.

هەروەها بۆ ئەوەی ڕیگری بکەین لەم کردارە ئەوا دەبێ ئەم کردارانە جێبەجێ بکەین:

1-فۆڕماتکردنی مۆبایلەکەمان بەتەواوی.

2-پرکردنەوەی بیرگەی مۆبایلەکەمان جارێکیتر بە شتێک کە نەمانەوێت و پاشان سڕینەوەیان.

مەبەست لەمە واتە بۆ نموونە تۆ ئێستا مۆبایلەکەت فۆرمات کردووەتەوە بەڵام شوێنکاری فایلەکان هەر ماوەتەوە. پێویستە ئێمە ڤیدیۆیەک یاخود فیلمێک یان هەرجۆرە فایلێک بخەینە نێو مۆبایلەکەوەو چەندینجار کۆپی بکەین تا زاکیرەی مۆبایلەکەمان بەتەواوی پڕدەبێت و پاشان ئەو فایلانە بسڕینەوە، بەمشێوەیە شوێنەواری فایلە کۆنەکان نامێنێت و شوێنەواری ئەو فایلەی تێدەچێت کە کۆپیمان کردو سڕیمانەوە.

چیتر داتاکانمان ناتوانرێت بگێڕدرێتەوە.

تێبینی: ئەمکارە بۆ هەموو مۆبایلە هۆشمەندەکان دەبێت.

خاك -  ماڵپەڕی تێك ئای




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved