14/3/2019 09:56 AM

لیڤەرپوڵ سزای بایرن میونخی دا لە نێو یاریگای خۆیدا


لە یارییەكانی قۆناغی 16ی یانە پاڵەوانەكان یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بووە میوانی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لە نێویاریگای ئەریانزئەرینا.


هەردوو یانە بەگۆڵێك یاریگای ئەنفێڵدی تایبەت بەیانەی لیڤەرپوڵیان بەجێ هشتبوو .


لەم یاریەدا سیدۆ مانی لە یانەی لیڤَەرپوڵ دەست پێشخەری گۆڵی كرد لەخولەكی 26 دا یەكەم گۆڵی بۆ یانەی میوان تۆمار كرد  ئەوەندەی پێنەچوو لەخولەكی 39 دا باڤارییەكان ئەنجامەكەیان ئەكسان كردەوە كاتێك یاریزان جۆی ماتیب لە لیڤەرپوڵ ئەنجامەكەی بەهەلەَ یەكسان كردەوە .


لەگێمی دووەم یانەی لیڤەرپوڵ باشتر دەركەوتن كاتێك توانیان لەخولەكەكانی 69 و 84 دا لەرێگەی ڤان دیك و مانیەوە دوو گۆڵی تر تۆمار بكەن و لەنێو یاریگای خۆیاندا یانە باڤارییەكە بكەنە درەوەی ئەم وەرزی یانە پاڵەوانەكان .


دوای تەواو بونی یارییەكە سەرجەم یانە سەركەوتووە كانی قۆناغی هەشت دەركەوتن كە پێك هاتوون لە یانە كانی بەرشەلۆنە و لیڤەرپوڵ و مانیونایتد و تۆتنهام و پۆرتۆ و ئەجاكس و یۆڤانتۆس  ومانچستەر سیتی 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved