14/3/2019 03:24 PM

ڕۆمانی پەیژەکانی ڕۆژهەڵات بڵاو کرایەوە


لە زنجیرەی چاپ و بڵاو کردنەوەکانیدا دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان ڕۆمانی ( پەیژەکانی ڕۆژهەڵات) ی بڵاو کردەوە.
ئەم ڕۆمانە لە نوسینی : ئەمین مەعلووف و ئەم نووسەرە لە ٢٥ی شوباتی ١٩٤٩ لە شاری بەیروت لەدایک بووە، یەکێکە لەنووسەرە ناودارەکانی لوبنان و خوێندکاری بەشی کۆمەڵناسی بووە لە زانکۆی فەڕەنسی لە بەیروت، لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی لوبنان لە ساڵی ١٩٧٥ وڵاتەکەی بەجێهێشت و بەرەو پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەرھەمەکانی ئەمین مەعلوف، بە زمانی فەڕەنسی نووسراون زووربەی بەرھەمەکانی  بۆ چەند زمانێکی دیکە کە بریتین لە 
-باخەکانی ڕووناکی
-سەمەرقەند/ ١٩٨٨
-باخەکانی نوور / ١٩٩١
-ئادریانای دایک/ ٢٠٠٤
د.هیوا شەمسی بورهان وەرگێڕی ئەم کتێبە ئاماژە بەوە دەکات:لەئاخرشەڕی عوسمانییەکانەوە بگرە تا دووشەڕی جیهانی کێشەی عەرەب و جولەکە بەرۆکی ڕۆژهەڵاتی بەرنەداوە بۆیە ئەمین مەعلووف لەم ڕۆمانەدا هەروەک نوسینەکانی تری ڕووداوەکان بە مێژووەوە گرێ دەدات ئەمەش وا دەکات چیرۆکەکان پربەری ڕوداوەکان بن،تایبەتمەندی ئەم ڕۆمانە لەوەدایە چیرۆکەکان باسی مێژوویەکی کۆن ناکەن باسی سەدەی بیستەم دەکات سەدەی قوڵ و خەستی پێشوولەخوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە و نزیکی کەسایەتی ( ئۆسیان ) لە خۆمەوە بڕیارمدا بیکەمە کوردی.

خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved