لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتی به‌ستوودا ده‌گرن كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه به نرخی فرێش به هاووڵاتیانی بفرۆشێت و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش دانیشتوانی شاری سلێمانی ئاگادارده‌كاته‌وه. گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان، لیژنه‌ی (یه‌ك) له فولكه‌ی مامه ڕیشه‌ی ناو شاری سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر (100) كیلۆ گۆشتی هاورده‌كراوی به‌ستوودا گرتووه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ی و به نرخی فرێش خاوی كردبویه‌وه تا به هاووڵاتیانى بفرۆشێت. وتی؛ ئه‌و گۆشته‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه لێبڵی به‌سه‌ره‌وه نه‌بووه‌و خاوكرابویه‌وه‌و له‌ناو عه‌لاگه‌و زه‌رفی گه‌وره له‌سه‌ر شۆسته‌ی دوكانێكی داخراو دانرابوو، تا به نرخی گۆشتی خۆماڵی به هاووڵاتیانی بفرۆشێت. وتیشی؛ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر گۆشته‌كه‌دا گیراوه‌و ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراوه بۆ له‌ناوبردن، هه‌روه‌ها ئه‌و پێداویستیانه‌ی له‌و پیشه‌دا به‌كار‌هێنراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوده‌برێت. سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادارده‌كاته‌وه له‌كاتی كڕین و بازاڕكردندا دڵنیابنه‌وه له سه‌لامه‌تی ئه‌و خۆراكه ماددانه‌ی ده‌یكڕن و به‌كاریده‌هێنن له هه‌بوونی گومان له‌هه‌ر كاڵا‌و شمه‌كێك په‌یوه‌ندی به (07708677777) بكه‌ن یاخود له‌ڕێی په‌یجی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure