16/3/2019 11:19 AM

کاروان حەلاق هەستی دڵسۆزی هونەرمەندێکی هۆڵەندی دەخاتە ڕوو وە رەخنە لە راگەیاندنی كوردی دەگرێت

‌(گەر کەسێک خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتیمان هەبێ و هەستی نەتەوایەتی هەبێ ڕێز لە کولتور و هونەری خۆی بگرێ سروشتی وڵات بپارێزێ ئەمە ئەرکی هەمو تاکێکە بەڵام گەر کەسێکی بیانی ئەم خاسیەتانەی تیابو بو ووڵاتەکەت ئەوە جێگەی ڕێز و تەقدیرە.

 

(کای کراینن داهێنەر و هنەرمەندێکی هۆڵەندی یە خۆشەویستی بۆ کوردستان لە ڕادە بەدەرە هەستێکی جوانی بۆ هونەرو کولتوری کوردی هەیە هونەری کوردی بە جیاواز وەسف دەکات لە میلەتەکانی تر  ژینگە و سروشتی کوردستان تەواو سەرنجی ڕاکێشاوە 

(کای کرایین کێ یە؟؟)
کای کرایین لە زانکۆی هونەرەکانی ئۆترێخت ئاواز دانان و مۆسیقا سازکردنی خوێندوە و دەرەجەی ماستەری بە باشترین نەتیجە وەرگرتوە دوای ئەوە خۆی پسپۆری مۆسیقای جیهانی و ئاکۆستیک کرد (کای)بە نێو کوردستانی عراق،تورکیا،یۆنان،سێرڤیا،هەنگاریا دا سەفەری کرد و لە گەڵ خەڵکی ئەم وڵاتانەدا مۆسیقای سازکرد(کای)ئاواز دادەنێت مۆسیقا ساز دەکات مۆسیقا دەژەنێت و گەێینەری مۆسیقایە لە ساڵی ‌۲۰۱۲ وە ڕێبەری ئۆرکێسترای مۆسیقای جیهانی نۆردئۆستە
ئۆرکێسترای مۆسیقای جیهانی نۆردئۆست لە ساڵی ۱۹۹٦دا دامەزراوە مۆسیقای شاد،دڵتەزێن بە کەیفی جۆراوجۆر لێدەدا ئەندامەکانی ئەم ئۆرکێسترایە زۆر موشتاقی موزیکن
(لە زاری کای کرایین وە کاتێ سەردانی کوردستانی عێڕاقی کردوە دەڵێ)
لە ساڵی ۲۰۱۲ دا سەردانی کوردستانی عێڕاقم کرد لە گەڵ کۆمەڵێ هونەرمەندی هۆڵەندی و دانیشتوی شاری سلێمانی لە ئاهەنگی نەورۆز کە بە سەری ساڵی نوێی کوردی دەژمێردرێت ئەم سەردانە کاریگەر ئەم سەردانە کاریگەرییەکی قوڵی لە سەر من دروست کرد .

عێراق وڵاتێک بوو ناسیبوم لە ڕۆژنامە و هەواڵەکاندا کە گەیشتمە (عێراق) (کوردستان) دەرکەوت بە شێوەیەک زۆر جیاواز لەوەی من چاوەڕێم دەکرد هەرگیز پێشتر سەردانی لەو شێوەیەم نەبینیبوو کە کراوەترین میوانداری کرام ڕوو گەشی خەڵکەکە و کراوەییان و دەربڕینیان بۆ ئاهەنگێکی وا چیرۆکی تاکەکان و ژەنێاری ناوچەکە .

ئەوانەی کە بۆ من تازە و نوێ بوون ئامێری (نەیی) فێربون و ژەنینی بووکاتی سەیرانی کوردەواری کاتێ بۆم دەرکەوت میلەتی کورد ئەوەندە خۆشەویستیان بو موزیک وهونەر هەیە ئامادەن ددانێکی خۆیان دەربهێنن لە پێناو ژەنینی ئامێری(نەیی)دا بە ڕاستی سەرنج ڕاکێش و کارێکی تازە بوو بۆ من 
کاتێک کە تەنها بە جەنگ ئەم وڵاتەم دەناسی بۆ ساتێکیش هەستم بە بێ ئاسایشی نەدەکرد.

چەند ساڵێک دوایی ئەوە (داعش)خۆی خزاندە ناوچەکە جارێکی تر هەواڵەکانی کوردستانم لە گۆڤار و میدیاکان دا بیستەوه ئەم جارە هەواڵەکە قوڕگمی توند کرد ئەو شارانەی کە سەردانم کردبوون هەندێکیان کەوتبونە ژێر دەستی (داعش) ئەوانەی تریش هەڕەشەیان لە سەر بوو لە کاتێکە ناوچەکە خەریکی گەشانەوە و پێشکەوتن بوو هەموو شت توشی شەلەل بوو کوردە ئاوارەکانی عێراق و سوریا و ئێرانیش گەیشتنە هۆڵەندا نەک گەڕان بە دوایی خۆشبەختی تەنها بۆ پارێزراوی ژیانیان کە ئامادەن ماڵ و دڵیان بەجێ بهێڵن بۆ ئەوەی پارێزراو بن لە وڵاتێکی نامۆ و نوێ دا کە دەست دەکەنەوە بە دامەزرانی ژیانیان .

دوایی هاتنی داعش (کای کرایین) پەیوەندی پێوە کردم و بۆ گفتوگۆ کردن لە سەر هونەری کوردی بۆ زیاتر ئاشنا بون وتێگەیشتنی هونەری کوردی و قسە کردن لە سەر پڕۆژەیەکی ڕێز گرتن بۆ میلەتی کورد کە چۆن ڕێزیان لە( کای) ناوە و ئەویش ئامادە بوو بە کارێک دڵتەنگی خۆی بۆ میلەتی کورد دەربڕێ بۆ ئەوەی بە جیهان بڵێ میلەتی کورد بە کارە قێزەونەکانی داعش ناشرین ناکرێ و لە ناو ناچن منیش بە خۆشحاڵییەوە چووم بۆ لای و هونەر و موزیکی کوردیمان تاوتوێ کرد و شانەکانی موزیکی کوردیم تێگەیاند و بە پێی ئەو زانیاریە کەمەی کە خۆم هەمە منیش وەک ڕێز و خۆشەویستیەک و هەوڵ و ماندو بونێکی ئەو کەڵە هونەرمەندە هۆڵەندی یە بڕیارم دا کە ئامێری (نەیی)یەکەی خۆمی پێشکەش بکەم چۆنکە هیچی ترم نەبوو جگە  لەو ئامێرە ئازیزتر لە لام هەستم کرد شایەنی لەوە زیاترە چونکە ئامێری (نەیی) زۆر سەرنج ڕاکێش و تایبەت بوو لای ئەو
لە دوایی ئەوەی (کای) پەیوەندی پێوە کردم منیش چوم بۆ لای چونکە بێ دوو دڵی هەر کەسێک کارێک بۆ کوردستان بکە من دەبمە بێڵەقانی دەستی و بە ڕوح و گیان هاوکاری دەکەم بڕیارمان دا زنجیرە کۆنسێرتێک ساز بکەین لە ژێر ناونیشانی (ئاوازی ڕاکردن)بە سەرپەرشتی (کایی و پاوڵ) بەڵام پێویستیان بە هونەرمەندی کوردی دڵسۆز بو لە هۆڵەندا من بە خۆشحاڵیەوە چەند هونەرمەندێکی کوردی دڵسۆزم پێ یان ناساند کە هاوکارێکی باش بون لەوانە مونیر گۆران،یەمەن کورد،ناسر منجۆ،بافل سەرهەنگ،دلبرین ئاکرەیی،  لە سەرەتایی ۲۰۱٦دا بڕیارمان دا دەست پێ بکەین و ئامادەکاری بکەین جوانی ئەم کارە لەوەدابوو کە هەموان خۆبەخشانە کارمان دەکرد بێ بیرکردنەوە لەداهاتوو و پوڵ و پارە کارەکە تەواو جیاواز بوو پڕ پڕ بوو لە دڵسۆزی.

 کارەکە تەواو ئامادە بو کە پێکهاتبوو لە ۷ تڕاک بە ناوەکانی ماڵ،هۆ دەریا،هەموان کەوتینە گەروی دەریا،هەراو هوریا،تاری دڵم،وەڕەزی،ئاوارە، هەروەها ئەو ۷ تراکە لە گەورەترین ئیستۆدیۆی هۆڵەندا تۆمار کراون و ئێستا وەک ئەرشیفێک لای خۆم پاراستومە.....
(ڕەخنەیەکی دڵسۆزانە بۆ کەناڵە کوردییەکان و ڕۆژنامەکان ).

هەوڵماندا کەناڵێک یان ڕۆژنامەیەک ئامادە بێت ئەو زنجیرە کۆنسێرتانە و بگوازنەوە بۆ هەموو ماڵێکی تاکی کورد لە کوردستانە بەڵام بە داخەوە هیچ کام لە کەناڵەکان ئامادە نەبون ئەم کارە دڵسۆزە  بگوازنەوە بۆیە بە ناچاری خۆمان بەم کارە هەڵسایین و دەستە وەستان نەبوین ئەوان بە کەچە کامیرەیەکەیان و بافل سەرهەنگیش بە کامیراکەی وەک خۆ بەخشێک هەڵساین بەم کارە و توانیمان هەموو ئەم شتانە کۆبکەینە و وەک ئەرشیفێک ئێستا لای منە و منیش بە خۆشحاڵیەوە ئامادەم پێشکەشی کەناڵە کوردییەکانی بکەم 
هەروەها مژدەتان دەدەمێ کە پڕۆژەیەکی مەزنم بۆ کوردستان کردوە بە ناونیشانی(کوردستانەکەم) لە گەڵ هەمان تیپ کە نزیکەی ۱٥۰موزیک ژەن بەژدار بونە بە سەرپەرستی بافڵ سەرهەنگ.











زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved