توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرای كردووه، ئه‌و ژنانه‌ی وێڕای به‌كارهێنانی حه‌بی دژه دووگیانبوون هه‌ر دووگیان ده‌بن، ده‌كرێت فاكته‌رێكی بۆماوه‌ییان هه‌بێت كه هۆڕمۆنه‌كانی دژه دووگیانبوون تێكبشكێنن. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به یه‌كه‌م توێژینه‌وه داده‌نرێت كه ده‌ریده‌خات جینات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێگاكانی ڕێگریكردن له دووگیانبوون هه‌یه. زانایان ده‌ڵێن جیناتی "CYP3A7 * 1C" كه له‌لایه‌ن زۆرێك له پێگه‌یشتووانه‌وه له‌كارده‌خرێت، به‌ڵام له‌لای كه‌سانێكی كه‌م به چالاكی ده‌مێنێته‌وه، كاریگه‌ری هه‌یه له لابردنی ئه‌و هۆڕمۆنانه‌ی كه ڕێگه له دووگیانبوون ده‌گرن. ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه، ئارۆن لازوریتز مامۆستای یاریده‌ده‌ر بۆ نه‌خۆشییه‌كی ژنان و منداڵبوون له زانكۆی "كۆلۆرادۆ ئه‌نشوتز" ئاگاداری ئه‌وه ده‌دات به ژنان كه په‌له‌بكه‌ن له پشكنین بۆ ئه‌م جیناته، چونكه په‌یوه‌ندی به ته‌ندروستی ژنانه‌وه هه‌یه. لازوریتز له‌وباره‌یه‌وه وتی "ده‌رمانه‌كانی ڕێگریكردن له دووگیانبوون ده‌چێته بوارێكی نوێی پزیشكییه‌وه، پێموایه كه پزیشكان له 20 ساڵی ڕابردوودا زیاتر گرنگییان به لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی پزیشكی داوه، به‌ڵام پێده‌چێت ئێمه دواكه‌وتبین له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ته‌ندروستی ژنانه‌وه هه‌یه". گروپی توێژه‌ران 100 جۆر له جیناتیان دیاریكرد، كه كارلێكیان له‌گه‌ڵ هۆڕمۆنه‌كاندا كردووه‌و كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر كاركردنیان له جه‌سته‌دا. پاش لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر حاڵه‌تی 350 ژن، بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و ژنانه‌ی كه جیناتی CYP3A7 1C یان كێشه‌ی وه‌رگری هۆڕمۆنیان هه‌بووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌رچه‌نده حه‌بی دژه دووگیانبوون به‌كاربهێنن، به‌ڵام هه‌ر دووگیان ببن. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure