زۆر له‌مێژه ده‌زانرێت كه سترێس ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك. زانایان له زانكۆی بازڵ ئه‌و میكانیزمه مولكیولییه‌یان ڕوونكرده‌وه كه په‌یوه‌ندی نێوان ته‌شه‌نه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زیادبوونی هۆڕمۆنه‌كانی سترێس ده‌رده‌خات. هه‌روه‌ها هۆڕمۆنه سازبووه‌كان له‌ئاكامی سترێسدا كه له چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌دا وه‌ك دژه‌هه‌و به‌كارده‌برێن، كارایی چاره‌سه‌ری كیمیایی كه‌مده‌كه‌نه‌وه. ئه‌نجامه‌كان له مۆدێلی هاوشێوه‌ی توشبووانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له مشكدا به‌ده‌ستهاتوون. له‌مپه‌ڕێكی سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری ته‌شه‌نه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكدا، ناهاوچه‌شنیی تومۆره. له‌گه‌ڵ به‌ره‌پێشچوونی نه‌خۆشییه‌كه، توموره‌كه زۆر به‌ربڵاو ده‌بێت و جۆری خانه‌كانی جیاواز ده‌بن. هه‌رئه‌مه‌ش ڕێگری ده‌كات له‌وه‌ی به‌باشی چاره‌سه‌ر بكرێت. له ئه‌نجامی توێژینه‌وه له‌سه‌ر مشك ده‌ركه‌وت كه زیادبوونی ئاستی هۆڕمۆنه‌كانی سترێس، وه‌رگره‌كانی گلوكۆكۆرتیسۆید (glucocorticoid) چالاك ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی زیاتربوونی ناهاوچه‌شنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌و له‌ئه‌كامدا ده‌بێته هۆی مردنی زووتر. توێژه‌ران ده‌ڵێن كه ناهاوچه‌شنی كێشه‌یه‌كی جددی چارسه‌ری شێرپه‌نجه‌یه، ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه بۆمان ده‌رده‌خه‌ن كه كۆنترۆڵی سترێس له نه‌خۆش و به‌تایبه‌ت له توشبووانی شێرپه‌نجه‌دا زۆر گرنگه. ده‌ركه‌وتووه كه وه‌رزشكردنی سووك و ته‌كنیكه‌كانی ڕیله‌كس كردن ئاستی ژیان باشترده‌كه‌ن و ماوه‌ی زیندوومانه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كانیش زۆر ده‌كه‌ن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure