چۆنیه‌تی كۆدكردنی یاده‌وه‌رییه‌كانمان په‌یوه‌ندی به زانیاری جیاجیاوه هه‌یه‌و ئێستا زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه توێژینه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و یاده‌وه‌رییانه چۆن كارده‌كه‌ن. یه‌كێك له‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ی كه هێشتا ناڕوونه: كاته! له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له زانكۆی تۆرۆنتۆ هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یان هه‌ڵگرتووه به‌ره‌و تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه چۆن مێشك چه‌مكی كات له یاده‌وه‌رییه‌كاندا پیشان ده‌دات. توێژه‌ران ده‌زانن كه چۆن مێشك زانیاری سه‌باره‌ت به خه‌ڵك، شته‌كان و شوێنی ڕووداوێكی تایبه‌ت پاشه‌كه‌وت ده‌كات، به‌ڵام زانیارییه‌كی كه‌م له‌به‌رده‌ستدایه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه چۆن مێشك چه‌مكی كات پێواژۆ ده‌كات. پێشتر له‌سه‌ر ئه‌وه توێژینه‌وه كراوه كه چۆن مێشك به‌دوایه‌كدا هاتنی ڕووداوه‌كان پیشان ده‌دات، به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو ده‌ریبخات كه هیپۆكامپوسی مرۆڤ سه‌باره‌ت به زانیاری كات هه‌ستیار بێت. له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وت كه هیپۆكامپوس به‌رپرسی پاشه‌كه‌وتی زانیارییه سه‌باره‌ت به كات. توێژینه‌وه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كورت كراوه‌و هێشتا ڕوون نییه كه ئایا بۆ ئه‌و بیره‌وه‌ییانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ناو مێشكدا ده‌مێننه‌وه هه‌مان شت ڕاست بێت یان نا. جێی باسه، پێشتر توێژینه‌وه‌ی هاوشێوه له‌سه‌ر كرتێنه‌ره‌كان كراوه‌و ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه له‌سه‌ر مرۆڤ كراوه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure