17/3/2019 09:14 AM

ده‌توانرێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات ده‌ستنیشان بكرێت

ماڵپه‌ڕێك بۆ ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات

توێژه‌ران له‌ زانكۆی كه‌مبریج خزمه‌تگوزارییه‌كی سه‌رهێڵیان دروستكرد كه‌ ده‌توانێت له‌ ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستاتدا یارمه‌تی نه‌خۆشه‌كان بدات.

ئه‌و ئامڕازه‌ ناوی Predict Prostateه‌و له‌ڕێگه‌ی دوایین به‌ڵگه‌كان و مۆدێله‌ بیركارییه‌كان ده‌توانێت نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌ستنیشان بكات.

به‌پێی ئاماره‌كان له‌ ساڵی 2015 دا 47151 حاڵه‌تی نوێی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات له‌ به‌ریتانیا ده‌ستنیشان كراون. به‌ره‌وپێشچوونی نه‌خۆشییه‌كه‌ زیاتر له‌ كۆتایی ژیاندا ڕووده‌دات. له‌ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا به‌ره‌وپێشچوونی نه‌خۆشییه‌كه‌ هێواشه‌و كوشنده‌ نییه‌. واباوه‌ كه‌ ده‌ڵێن زیاتر پیاوان به‌ نه‌خۆشی پرۆستاته‌وه‌ ده‌مرن نه‌ك به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌. هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك حاڵه‌تیش هه‌ن كه‌ تومۆره‌كه‌ به‌ ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی له‌شدا بڵاوده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته‌ هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كه‌سه‌كه‌.

كاتێك كه‌سه‌كان وه‌ك نه‌خۆشی پرۆستات ده‌ستنیشان ده‌كرێن به‌سه‌ر سێ پۆل به‌ مه‌ترسی كه‌م، مامناوه‌ندی و زۆردا پۆلێن ده‌كرێن. به‌پێی پۆلی نه‌خۆشه‌كه‌ چاره‌سه‌ری تایبه‌ت له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ ده‌ردێته‌ نه‌خۆشه‌كه‌.

ئامێری پرێدیكت پرۆستات به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ پێی ده‌درێت، به‌راوردی ده‌كات كه‌ له‌ ١٠ بۆ ١٥ ساڵ، شانسی زیندوومانه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه‌ هه‌یه‌. هه‌روه‌ها ئه‌م ئامڕازه‌ به‌ نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌ڵێت كه‌ به‌ گرتنه‌به‌ری چاره‌سه‌رێكی دیاریكراو ماوه‌ی زیندوومانه‌وه‌ی چه‌نده‌ زیاد ده‌كات و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتوبوونی چاره‌سه‌ره‌كانیشی پێده‌ڵێت.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved