توێژه‌رانی زانكۆی یه‌یل ڕێگه‌یه‌كی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دڵه‌ڕاوكێی منداڵان پێشنیار ده‌كه‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه دایك و باوكان چاره‌سه‌ر بكرێن! به‌پێی ئاماره‌كان یه‌ك له‌سه‌ر سێی منداڵان به‌ر له ته‌مه‌نی گه‌وره‌یی دڵه‌ڕاوكێ ئه‌زموون ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه چارسه‌ر نه‌كرێن ژماره‌یه‌كی زۆریان به دڵه‌ڕاوكێوه گه‌وره ده‌بن. ئێلی لیبۆویتز به‌رپرسی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت "دوو جۆر ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ری دڵه‌ڕاوكێ هه‌یه. چاره‌سه‌رێك به ده‌رمان ده‌كرێت و شێوازێكی دیكه چاره‌سه‌ری هه‌ڵسوكه‌تی ناسینییه. ئه‌م چاره‌سه‌رانه ته‌نیا بۆ نیوه‌ی منداڵان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، بۆیه ده‌بێت له بیری چاره‌سه‌ری دیكه‌دا بین". له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا دایك و باوكان ده‌بنه هۆی درێژه‌كێشانی دڵه‌ڕاوكێی منداڵه‌كان. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر منداڵێك دڵه‌ڕاوكێی ته‌نیابوونی ببێت، دایك و باوكه‌كه له‌گه‌ڵی ده‌خه‌ون یان هیچكات جێیناهێڵن. به‌مشێوه‌یه ده‌بنه هۆی دروستبوونی دڵه‌ڕاوكێی گشتگیركراو و منداڵه‌كه چاره‌سه‌ر نابێت و به دڵه‌ڕاوكێوه پێده‌خاته ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری دڵه‌ڕاوكێی منداڵه‌كان بكرێت پێویست ناكات كه دایك و باوكه‌كان هاوڕێیه‌تی منداڵه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت یارمه‌تییان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه له كێشه‌كه ڕزگاریان بێت. ئه‌گه‌ر منداڵێك به‌هۆی دڵه‌ڕاوكێوه ده‌ڵێت كه ئێشی هه‌یه‌و نایه‌وێت بچێت بۆ قوتابخانه، ده‌بێت دایك و باوكه‌كه بۆ وێنه بڵێن كه "ده‌زانم ئێستا كێشه‌ت هه‌یه به‌ڵام دڵنیام بچیت بۆ قوتابخانه چاكتر ده‌بیت." به‌مشێوه‌یه ده‌توانن یارمه‌تی منداڵه‌كه‌یان بده‌ن كه له‌ده‌ست دڵه‌ڕاوكێ ڕزگاری بێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure