توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی ئۆتاگۆ ده‌ریده‌خات كه دایك و باوكان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی یاری ساده‌و كاری ڕۆژانه‌وه منداڵه‌كانیان فێری خۆڕێكخستن و نه‌زم له ژیانیاندا بكه‌ن كه تواناییه‌كی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو بن. به‌رپرسی توێژینه‌وه‌كه د.دیۆن هیله‌ی ده‌ڵێت خۆڕێكخستن و نه‌زم یه‌كێك له تواناییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانه كه ده‌ریده‌خات كه‌سێك له ژیانیدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یان نا. توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشووتر ده‌ریده‌خات كه بێنه‌زمی له ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا ده‌توانێت پێشبینیكه‌ری زۆر كێشه له ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا بێت وه‌ك ڕه‌وشی ته‌ندروستی لاواز، ڕێژه‌ی به‌رزی بێكاری و كێشه‌ی ده‌روونی. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه كه به‌رله‌وه‌ی منداڵه‌كان بچنه قوتابخانه فێری نه‌زم و خۆڕێكخستن ببن، یارمه‌تییان ده‌دات كه له ژیانیاندا كێشه‌یان كه‌متر بێت. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا منداڵان به‌شداری یارییه‌كی پێكهاته‌مه‌ندیان كرد. له یاری پێكهاته‌مه‌نددا ده‌بێت كه‌سه‌كان چاوه‌ڕێ بن تا سه‌ره‌ی یاریكردنیان ده‌گات، پلانێك بۆ جوڵه‌ی دواتریان دابنێن، له‌سه‌ر تۆپه‌كه ته‌ركیز بكه‌ن و كاتێك شته‌كان به‌دڵی ئه‌وان نین، بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن. له‌ڕێگه‌ی ئه‌م یارییانه‌وه منداڵان ده‌توانن فێری خۆڕێكخستن ببن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure