گروپێكی توێژه‌ر له به‌رازیل و ئه‌مریكا مولكیولێك دروستده‌كه‌ن كه ڕێگری ده‌كات له وه‌ستانی دڵ و توانایی دڵ بۆ په‌مپكردنی خوێن زیاد ده‌كات. مولكیوله دروستكراوه‌كه ناوی سامبایه (SAMBA) له‌ڕێگه‌ی ئه‌م مولكیوله جرجه‌كان بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته چاره‌سه‌ركران. نه ته‌نیا نه‌خۆشییه‌كه سه‌قامگیر بوو، هه‌روه‌ك ده‌رمانه‌كانی پێشوتریش ئه‌وكاره ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له‌ڕاستیدا نه‌خۆشییه‌كه به‌هۆی به‌هێزبوونی ماسولكه‌ی دڵه‌وه چاره‌سه‌ر بوو. وه‌ستانی دڵ كه به “هێرشی دڵ”یش ده‌ناسرێت به‌هۆی داخرانی ڕه‌گی خوێنبه‌ره‌كان دروستده‌بێت و ئه‌و داخرانه ڕێگه ده‌گرێت له‌وه‌ی خوێن بچێته به‌شێكی تایبه‌تی دڵه‌وه. بۆیه به‌شه‌كانی دڵ ئه‌ركی زیاتریان ده‌كه‌وێته سه‌رو توانایی دڵ بۆ په‌مپكردنی خوێن بۆ سه‌رانسه‌ری له‌ش به‌ره‌به‌ره كه‌مده‌بێته‌وه. توێژه‌ران مولكیولی سامبایان له‌سه‌ر نه‌خۆشێك له ئه‌مریكا تاقیكرده‌وه. پێده‌چێت كه ئه‌م مولكیوله وه‌ك ته‌واوه‌كه‌رێك یان ته‌نانه‌ت وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی چاره‌سه‌ره‌كانی ئێستای وه‌ستانی دڵ به‌كار بێت كه زۆربه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی ئێستا كاتی دروستكردنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌كانی 1980. قۆناغی داهاتوو ئه‌وه‌یه كه كاریگه‌ری ئه‌م مولكیوله له‌سه‌ر گرژی (hypertension) و نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ی دڵ و ته‌ماردا تاقیبكرێته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure