تیمێكی توێژه‌ران له ڕێكخراوه‌ی زانستی وه‌یزمه‌ن له ئیسرائیل بۆیان ده‌كه‌وتووه كه هه‌ندێكجار ئه‌گه‌ر به‌ر له ده‌ستپێكی كارێك هه‌ناسه بكێشین، باشتر ده‌توانن كاره‌كه بكه‌ن. لایه‌نگرانی وه‌رزش ده‌بینین كه وه‌رزشكاره‌كان به‌ر له ئه‌نجامدانی كارێكی هه‌ستیار له‌میانه‌ی یاریدا هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵ هه‌ڵده‌كێشن. هه‌ندێك كه‌س به‌ر له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت ئه‌وكاره ده‌كه‌ن. له‌م توێژینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وت كه ئه‌و هه‌ناسه هه‌ڵمژینه به‌ر له ئه‌نجامی كارێكی تایبه‌ت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كاره‌كه باشتر ئه‌نجامبده‌ن. له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا داوا له به‌شداربووان كرا كه سه‌یری چه‌ند بیچم و شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر بكه‌ن و بڵێن كه ئایا ئه‌و شته له دنیای ڕاسته‌قینه‌دا بوونی هه‌یه یان نا. هه‌ر به‌شداربوویه‌ك له‌ڕێگه‌ی ئامێرێكه‌وه چاودێری ده‌كرا كه دیاری ده‌كرد ئایا له‌وكاته‌دا كه‌سه‌كه هه‌ناسه هه‌ڵده‌مژێت یان هه‌ناسه ده‌داته ده‌ره‌وه. له به‌راوردی دراوه‌ی به‌ده‌ستهاتوو ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ر له ده‌ستپێكی تاقیكردنه‌وه‌كه هه‌ناسه‌یان هه‌ڵكێشاوه 73%ی وه‌ڵامه‌كانیان ڕاست بوون به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌ناسه‌یان داوه‌ته‌ده‌ر 68%ی وه‌ڵامه‌كانیان ڕاست بوون. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure