خواردنی بڕی پێویست له میوه به‌تایبه‌ت جۆره باشه‌كانی ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له گه‌شه‌كردنی منداڵ و به‌هێزكردنی به‌رگری و پاراستنی له نه‌خۆشی. كام جۆری میوه بدرێت به منداڵ و چۆن به‌كاربهێنرێت؟ له‌مباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی وت: 1-میوه‌ی هه‌مه‌جۆرو ڕه‌نگ جیاواز پێویسته بدرێت به منداڵ نه‌وه‌ك یه‌ك یان دوو جۆر میوه‌ی بدرێتێ و ئه‌وانی تر پشتگوێ بخرێت. 2-میوه‌ی خۆماڵی له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه باشتره‌و به‌ها خۆراكییه‌كانی زیاتره‌و تامی خۆشتره. 3-پێدانی میوه به ساغی یان له‌تكراوی یان بدرێت له ڕنه سوودی گه‌لێك زۆرتره له‌وه‌ی به شێوه‌ی شه‌ربه‌تی فرێش بدرێت به منداڵ. 4-ڕۆژانه سێ جار له‌نێوان ژه‌مه‌كان ، یه‌ك بۆ دوو سه‌عات پێش یان دوای ژه‌مه‌كان. 5-ڕاسته‌وخۆ دوای ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كان یان كه‌مێك پێش ژه‌مه‌كان میوه مه‌ده به منداڵ. 6-هیچ مقه‌وی و مه‌ڵتی ڤیتامینێك یان ته‌واوكه‌ری خۆراكی نابێته به‌دیلی میوه‌كان و نابێت له‌بری میوه بدرێت به منداڵ به به‌رده‌وامی. 7-دووركه‌وتنه‌وه له عینادی كردن له‌گه‌ڵ منداڵ تا به‌زۆر خواردن و میوه بخوات. 8-پێویسته دایك و باوك خۆیان میوه بخۆن له‌گه‌ڵ منداڵ یان له به‌رچاوی نه‌وه‌ك خۆیان نه‌یخۆن و به منداڵه‌كه بڵێن بیخۆ. 9-به منداڵه‌كه‌ت بڵێ ئه‌م میوه‌یه ئه‌خوێت یان ئه‌وجۆره‌ی تر نه‌وه‌ك لێی بپرسرێت میوه ده‌خوێت یان نا. 10-پێشكه‌شكردنی میوه به شێوازی سه‌رنجڕاكێش و ڕازاندنه‌وه‌ی. 11-منداڵ پێویسته له‌كاتی ساوایی و پێش ئه‌وه‌ی بگاته یه‌ك ساڵ فێری میوه خواردن بكرێت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure