چای سه‌وز ڕێگری ده‌كات له قه‌ڵه‌وی و بۆ هه‌ندێك نه‌خۆشی دیكه‌ش به‌سووده. له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر مشك كراوه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و مشكانه‌ی كه چای سه‌وزیان دراوه‌تێ، ته‌ندروستییان له مشكه‌كانی دیكه باشتر بووه. ڕیچارد برونۆ، نووسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه‌و پڕۆفسیۆر له زانكۆی ئۆهایۆ سته‌یت ده‌ڵێت "ده‌ركه‌وتووه كه چای سه‌وز ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی زیاتری به‌كتریا به‌كه‌ڵكه‌كانی ناو ڕیخوڵه‌و ئه‌وه‌ش چه‌ندین قازانجی به‌رچاوه‌ی وه‌ك كه‌مبوونه‌وه‌ی قه‌ڵه‌وی ده‌بێت". پێشتر كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی مایكرۆبیۆمی ناو ڕیخوڵه له‌سه‌ر قه‌ڵه‌وی ده‌ركه‌وتووه‌و چای سه‌وز ده‌بێته هۆی زیادكردنی به‌كتریا به‌سووده‌كان. ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر قه‌ڵه‌وی كراون، زۆر شتی دژ به‌یه‌ك و ناڕوونیان تێدایه. هه‌ندێكیان پشتیوانی له‌وه ده‌كه‌ن كه چای سه‌وز بۆ دابه‌زاندنی كێش باشه‌و هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی نییه‌و ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئاڵۆزی خواردن و كاریگه‌ری زۆر هۆكاری دیكه‌ی ژیانه له‌سه‌ر قه‌ڵه‌وی. ئامانجی ئه‌م تویژینه‌وه ئه‌وه بووه كه ده‌ریبخات چۆن چای سه‌وز ڕێگری ده‌كات له قه‌ڵه‌وی. له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا كاریگه‌ری چای سه‌وز له‌سه‌ر دوو پۆل مشك كرا كه پۆلێكیان خواردنی ئاساییان پێده‌دراو پۆله‌كه‌ی دیكه خواردنی پڕچه‌ورییان ده‌درایه. ئه‌و مشكانه‌ی كه خواردنی پڕچه‌ورییان درابوویه‌و هاوكات له خواردنه‌كه‌یاندا چای سه‌وزیش هه‌بوو، 20% كه‌متر له‌وانه كێشیان چووه‌سه‌ر كه خواردنی پڕچه‌ورییان درابوویه، به‌ڵام چای سه‌وزیان بۆ تێكه‌ڵ به خواردنه‌كه نه‌كردبوون. هه‌روه‌ها ئه‌و مشكانه له ڕیخوڵه‌و شانه چه‌ورییه‌كاندا هه‌وكردنیان كه‌متر بوو. جگه‌له‌مه، چای سه‌وز ڕێگری كردبوو له ڕۆیشتنی ئیندۆتۆكسین كه مادده‌یه‌كی به‌كترییای ژاراوییه له‌وه‌ی كه له ڕیخۆڵه‌وه بچێته‌ده‌ر بۆناو سووڕی خوێن. بڕی چای سه‌وزی كه له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌درا به مشكه‌كان به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی 10 پیاڵه چای سه‌وز. له ئێستادا ده‌یانه‌وێت توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر مرۆڤیش ئه‌نجامبده‌ن و ئه‌گه‌ری هه‌یه كه چای سه‌وز له به‌رگری له نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره‌ی جۆری2 و نه‌خۆشییه‌كانی دڵدا یارمه‌تیده‌ر بێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure