زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی له شوێنی جوانتردا ده‌ژین دڵخۆشترن. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات كه ئه‌م كاریگه‌رییه نه ته‌نیا بۆ جوانییه سروشتییه‌كان ڕاسته به‌ڵكو بۆ جوانی شار‌و شارۆچكه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه‌یه‌و جوانی ده‌بێته هۆی دڵخۆشی. تیمه‌كه له تاقیگه‌ی زانستی دراوه له زانكۆی وارویك و زانكۆی ساسێكس شیكارییان بۆ نرخانه‌ندنی یه‌ك ملیۆن وێنه له یارییه‌كی سه‌رهێڵدا كرد‌و جگه‌له‌مه‌وه دراوه‌ی تایبه‌ت به دڵخۆشی زیاتر له 15000 كه‌سیان له ماوه‌ی سێ ساڵدا له‌ڕێگه‌ی ئه‌پێكی مۆبایل كۆكرده‌وه. د.چانوكی سێرێسین یه‌كێك له توێژه‌ره‌كان ده‌ڵێت "بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی له شوێنی ڕازاوه‌تردا ده‌ژین، دڵخۆشترن. ته‌نانه‌ت هۆكاره‌كانی دیكه وه‌ك جۆری چالاكی كه‌سه‌كان و كه‌شوهه‌واشمان له‌به‌رچاو گرت. ئه‌م شته ته‌نیا بۆ ناوچه گوندییه‌كان ڕاست نییه به‌ڵكو بیناو پرده‌كانیش ئه‌گه‌ر دیمه‌نێكی جوانیان هه‌بێت به‌هه‌مانشێوه ده‌بنه هۆی دڵخۆشی. ئه‌م توێژینه‌وه ده‌ریده‌خات كه ده‌بێت دیزاینی شاره‌كان، شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون و بیناكان به‌جۆرێك بێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك دابنێت". گریمانه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان دڵخۆشی و جوانی ژینگه پێشتر نه‌خراوه‌ته‌به‌ر لێكدانه‌وه‌ی زانستی چونكه هه‌م پێوانی دڵخۆشی كارێكی ئاسته‌مه‌و هه‌م زانیارییه‌كی به‌رفراون بۆ ئه‌مكاره له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure