ئایا له‌سه‌ر كورسی داده‌نیشن؟ توێژه‌ران ئێستا به دانیشتن له‌سه‌ر كورسی ده‌ڵێن "جگه‌ره‌كێشانی نوێ". هه‌ربۆیه جۆرێكی نوێ له مێزه‌كان باو ده‌بن كه ده‌توانن به پێوه بوه‌ستن و كاره‌كانتان بكه‌ن. ئه‌م مێزانه بۆ ڕێگه‌گرتن له دانیشتنی زۆر له‌سه‌ر كورسی دروستبوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م مێزانه زیاتر باو ده‌بن، مشت‌ومڕ له‌سه‌ر به‌كه‌ڵكبوونیان زیاتر ده‌بێت. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له زانكۆی پیتزبۆرگ له‌لایه‌ن ئا‌پریل چامبێرز كراوه كه شیكاری بۆ 53 توێژینه‌وه‌ی پێشووتر له‌سه‌ر كه‌ڵكی ئه‌م مێزانه ده‌كات. چامبێرز ده‌ڵێت "له ده‌یه‌ی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر توێژینه‌وه له‌سه‌ر قازانجه‌كانی ئه‌م مێزانه كراوه، به‌ڵام ئێمه ته‌نیا ڕووی ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌كه‌مان بینیوه‌و قوڵ نه‌بووینه‌وه. من ده‌مه‌وێت بزانم كه تائێستا له‌مباره‌وه چی ده‌زانین و هه‌نگاوی ده‌واتر هه‌ڵبگرین بۆ ئه‌وه‌ی كه چۆن ئه‌م مێزانه باشتر بكه‌ین تاوه‌كو زۆرترین قازانجیان له شوێنی كاردا ببێت". ئه‌نجامی ئه‌م پێداچوونه‌وه‌یه پیشانی ده‌دات، كه به‌كارهێنانی ئه‌م مێزانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه دانیشتن كه‌متر بێته‌وه‌و به‌كارهێنه‌رانیان زیاتر به پێوه بوه‌ستن و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئیسراحه‌تی به‌كارهێنه‌ران له شوێنی كاردا. هه‌رچه‌ند هه‌ندێك كێشه‌ی دیكه‌ش به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌م مێزانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ره‌تا ئه‌م بیرۆكه‌یان هێنایه ئارا وه‌ك مۆعجزه سه‌یری بیرۆكه‌كه‌یان ده‌كردو پێیانوابوو كه به‌ته‌واوه‌تی ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان پێمانده‌ڵێن كه ده‌ستكه‌وته‌كان به‌وشێوه‌یه نه‌بوون كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا. چامبێرز ده‌ڵێت "به‌كارهێنانی ئه‌م مێزانه هه‌ندێك قازانجیان بۆ ته‌ندروستی بووه؛ بۆ وێنه تۆزێك په‌ستانی خوێن یان پشت ئێشه‌یان كه‌مكردووه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا خه‌ڵك كالۆری پێویست ناسوتێنن تاوه‌كو له‌م ڕێگه‌یه‌وه كێشیان دابه‌زێت. بۆ ئه‌وه‌ی كه بگه‌ینه ده‌ستكه‌وتێكی باش ده‌بێت فێرببین كه چۆن به دروستی ئه‌م مێزانه به‌كاربهێنین". چه‌ندین خاڵ هه‌ن كه ده‌بێت له به‌كارهێنانی دروستی ئه‌م مێزانه‌دا له‌به‌رچاو بگیرێن، وه‌ك به‌رزی مێزه‌كه، به‌رزی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ری سه‌ر مێزه‌كه، كاتی به پێوه وه‌ستان، به‌كارهێنانی شتێك بۆ ژێر پێتان كه ماندووێتی كه‌مده‌كاته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure