18/3/2019 08:51 AM

سلێمانی.. مه‌راسیمی نه‌ورۆز له‌كوێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟

مه‌راسیمی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌ گردی مامه‌یاره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چه‌ندین چالاكی له‌و مه‌راسیمه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند جه‌زای ساز ئه‌ندامی لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی نەورۆز رایگەیاند: لەگەڵ قائیمقامی سلێمانی كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی ئەمنییە كۆبوینەوەو گفتوگۆمان لەسەر چالاكییە كلتورییەكان كرد كە لە ناوچەیەكی دیاریكراودا لە گردی مامەیارە بەرێوەئەچێت و تێیدا جلوبەرگی كوردی بە گۆرانی مۆسیقای كوردییەوە نمایش دەكرێت و تەمسیلی كەسایەتییە دیارەكانی كوردستانیش دەكرێت و سرودو مارشی نەتەوایەتی لێ‌دەدرێت.

وتیشی: لەهیچ ناوچەیەكی تری سلێمانی بەتایبەت لە شەقامی سالم چالاكی ئەنجام نادەین و تەواوی چالاكییەكانمان لە گردی مامەیارە دەبێت.


خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved